بلۆمبێرگ: تورکیا ئامادەیە بۆ هێرش کردنە سەر کوردەکانی سووریا

بەشی جیهان- ئاژانسی بلۆمبێرگ ئاماژەی دابە ئەوەی کە سەدان سەربازی دیکەی تورکیا گەیشتوونەتە پارێزگای ئیدلیب لە سووریا و ڕایگەیاند ئەرتەشی ئەو وڵاتە ئامادەیە هێرش بکاتە سەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی بلۆمبێرگ لەزاری بەرپرسانی تورکیاوە باس لە ئامادەبوونی سوپای ئەو وڵاتە دەکات بۆ ئەنجامدانی سێیەمین ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لەدژی هێزە کوردەکانی سووریا.

دوو بەرپرسی تورکیا کە ناویان نەدرکێندراوە بەم ئاژانسەیان وتووە تورکیا سەدان سەربازی دیکەی بۆ باکووری سووریا ناردووە تا بە یارمەتیی هێزە سەربزیوەکان بەشێکی دیکە لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا کە ناسراون بە یەکینەکانی پاراستنی گەل، داگیر بکەن.

بەرپرسانی تورکیا وتوویانە تورکیا بەنیازە بە ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە دوو لەسەر سێی نەواری مەرزیی سووریا لە یاکووری ئەو وڵاتە بخەنە ژێر کونترۆڵی خۆیانەوە.

بەوتەی ئەم بەرپرسانە، ئەنقەرە بەنیازە لە سێیەم ئۆپەراسیۆنی سەربازیی خۆیدا لەدژی کوردەکانی سووریا، ناوچەکانی باشووری شاری کوردنشینی کۆبانێ داگیر بکات تا ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی خۆی لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ڕووباری فۆرات لە سووریا پێکەوە بلکێنێت.

بەرپرسە تورکیایەکان وتوویانە وڵاتەکایان هەروەها دەیهەوێت بنکەی ئاسمانیی شاری ئەعزازی سووریا کونترۆڵ بکات چوونکە بەوتەی ئەوان هێزە کوردەکانی سووریا ئەم ناوچانەوە بۆ زەبرلێدان بە هێزەکانی سوپای تورکیا بەکار دەهێنن.

News Code 3838

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha