بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 27ی ئۆکتۆبەری 2021، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە دوا پانێلی ديداری ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە(MERI – مێری کرد بە ناوونیشانی: حکوومەتی هەرێم روو بەرەو ئایندە: ستراتیژەکان، بەربەست و دەرفەتەکان.
لە پانێلەکەدا له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی تیرۆر و رێکخراوی داعش به دیاریکراوی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم گوتی: داعش هێشتا هەڕەشەیەکی سەرەکییە بۆسەر ئاسایشی کوردستان و عێراق و ناوچەکە به گشتی، داعش لێکەوتە و بەرهمهاتووی دۆخێکی خراپە و جه‌ختی کرده‌وه، کە چەندین فاکتەری وەک نادادپەروەی و نایەکسانی و هەژاری داعشیان دروستکردووە، گوتیشی کاردەکەین بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان لە ناوچە کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، دوو لیوا بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه دروست ده‌کرێن و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەغدا، هەوڵی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی دەدەین.
سه‌باره‌ت به ململانێکانی ئه‌م‌ریکا و ئێرانیش له ناوچه‌که، سەرۆکی حکوومەت گوتی: هەموو کات دەمانەوێت فاکتەری سەقامگیری و چارەسەری کێشەکان بین و بەشێک بین لە چارەسەری و نامانەوێت ببینە بەشێک لە کێشەکانی ئەمریکا و ئێران، لە هەمانکاتدا پێویستە لایەنە ناکۆکەکانیش ڕێز لە سەروەریی عێراق و هەرێمی کوردستان بگرن و حکوومه‌تی عێراقیش، پێویستە ئه‌رکی خۆی له‌وباره‌یه‌وه جێبه‌جێ بکات و ڕێگه له هێرشی میلیشیاکان بگرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هەرێمی کوردستان و عێراق، پێویستیان بە هاوکاری هاوپەیمانانه و دەمانەوێت پەیوەندییەکی باشـمان لەگەڵ دراوسێکانمان بە ئێرانیشەوە هەبێت، جه‌ختیشی کرده‌وه، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر حیسابی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران نییە.
له‌باره‌ی چاکسازییه‌کانی پیشمه‌رگه‌ش، سه‌رۆکی حکوومه‌ت ئاشکرای کرد، پێشکەوتنی باش لە بابەتی چاکسازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە بەدیهاتووە و هەموو هێزەکان لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە کۆ دەکەینەوە.
ناوبراو گوتیشی: حکوومەت دەیەوێت دوور بێت لە کێشە ناوخۆییەکانی حزبەکان، دەمانەوێت وەک حکوومەت کار بکەین و نەبینە بەشێک لە ناکۆکییە سیاسییەکان.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مجاره‌ی عێراق و باڵانسی پارتی له ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و پرۆسه‌یه، مه‌سروور بارزانی گوتی: لە هەڵبژاردنەکان خەڵک پارتیی خەڵات کرد، چوونکه پارتی لە ریزی پێشەوەی خزمەت کردن و بەرگری کردن بووە لە خەڵک و سازشی لەسەر بنەما و پرنسیپە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان نەکردووە و وه‌ک ئاماژه‌ی پێدا، دەنگی پارتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و ناوچەی ئاوارەکان پاداشت کردنی پێشوازی پارتییە لە ئاوارەکان.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا و ئه‌و کێشانه‌ی به‌هۆی په‌که‌که رووبه‌ڕووی هه‌رێمی کوردستان ده‌بنه‌وه، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان روونیکرده‌وه، ئێمه پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا فرەڕەهەند و فراوانن و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئه‌و وڵاته لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش بووە.
گوتیشی: پەکەکە دەیەوێت ببێتە بەدیلی دامەزاوە دەستوورییەکان و بە زەبر و زۆر خۆی بەسەر خەڵکی هەندێک ناوچەدا سەپاندووە، بەهۆی ململانێکانی تورکیا و پەکەکەش، تا ئێستا 800 گوند ئاوەدان نەکراونەتەوە و پەکەکە بیانووی داوەتە دەست تورکیا بۆ هێرش کردن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه نامانەوێت ململانێی تورکیا و پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بمێنێ، پێویستە پەکەکە لەو ناوچانە نەمێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بەگوێری رێککەوتنی شنگال، دەبێ هەموو هێزە نایاساییەکان شنگال جێبهێڵن و ئاسایشی شنگال بدرێتە دەست خەڵکەکەی، لە‌کاتێکدا پەکەکە و هێزە لە یاسا دەرچووەکان کۆنترۆڵی شنگالیان کردووە و به‌و هۆیه‌شه‌وه رێککەوتنی شنگال جێبەجێ نەکراوە لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوەدا کە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رێگه به کاندیدەکانی شنگال نه‌درا لە شارەکەی خۆیان بانگەشە بکەن.
Your Comment