هۆشداری لە زیادکردنی بڕینەوەی دارەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەدرێت

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەڵێت، داربڕین زیادی کردووە و داوا لە خەڵک دەکات هاوکارییان بکەن بۆ دەستبەسەرکردنی داربڕەکان.

کوردپرێس:

هادی قاسمی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی ورمێ رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە دەستیان بەسەر 15 هەزار و 200 مەتر داری بڕاوەی دارستانەکاندا گرتووە و 37 کەسیشیان دەستبەسەرکردووە، بەڵام بڕینی داری دارستانەکان زیاتر بووە.

بەگوتەی قاسمی، ساڵانی رابردوو دانیشتووانی گوندەکانی قەراخ دارستانەکان بۆ کاروباری رۆژانەی خۆیان داریان دەبڕییەوە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی گرانبوونی نرخی دار، ژمارەیەکی زۆری خەڵک روویان لە بڕینەوەی داری دارستانەکان کردووە و بە نایاسایی دەیفرۆشن.

بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەڵێت، هێزەکانی سەر بەو بەڕێوەبەرایەتییە و هێزە خۆبەخشەکانی پاراستنی ژینگە هەوڵی پێشگرتن لە بڕینەوەی زیاتری دارەکان دەدەن، بەڵام نەیانتوانیوە پێشی پێبگرن. داوا لە خەڵک دەکات، لەکاتی بینینی داربڕینەوە یان گواستنەوەی دارە بڕاوەکان، پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی پۆلیسی دارستانەوە بکەن، کە هێڵی گەرمی 1504ـە.

News Code 3848

Your Comment

You are replying to: .
captcha