ڕووسیا بەرپرسە لە هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆسەر عەین عیسا

بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە کوردپرێسی وت: ڕووسیا بە بێدەنگی هەمبەر هێرشی گرووپە چەکدارییەکانی سەربە تورکیا بۆسەر عەین عیسا دەیهەوێت کە هێزەکانی سووریای دیموکرات ناوچەکە ڕادەستی حکوومەتی ناوەندیی سووریا بکەن.

«هووشەنگ دەروێش» نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا بۆسەر ناوچەی عەین عیسا ڕایگەیاند: تورکیا و گرووپە چەکدارەکان لە دوو ڕۆژ پێش ئێستاوە چەندین هێرشیان بۆ سەر عەین عیسا ئەنجام داوە بەڵام هێرشەکانیان هەموو کەڕەتێک لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە بەرپەرچ دراوەتەوە.

ناوبراو وتیشی: ئەوەش ڕاگەیێندراوە کە گرووپە چەکداریەکان دوو گوندی "شیرفا" و "جووبیلا"یان کونترۆڵ کردووە، کە ئەمەش دوورە لە ڕاستیەوە و ئەم دوو گوندە کە کەسیان تێدا نییە لە ناوچەکانی پەرژینی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و گرووپە جیهادییەکاندایە.

نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕۆڵی ڕووسیە لە هێرشی گرووپە جیهادییەکاندا بۆسەر عەین عیسا وتی: ڕووسیا بەرپرسە لەم هێرشانەدا چوونکە تەزمینی ئاگربەستی کردووە و چەندین بنکەی چاودێریی سەربازیی لەم ناوچەیەدا هەیە.

هووشەنگ دەروێش جەختی کردەوە: بێدەنگی ڕووسیا لەمبارەوە جێگای سەرسوڕمانە و ئەم وڵاتە بەم بێدەنگی ڕاگرتنە بەنیازی ئەوەیە کە هێزەکانی سووریای دیموکرات عەین عیسا ڕادەستی حکوومەتی ناوەندیی سووریا بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 389

Your Comment

You are replying to: .
captcha