ناکرێت پشت بە بەڵێنە زارەکییەکانی ئەمریکا و ڕووسیاوە ببەسترێت/ کوردەکانی سووریا خۆیان لە هەولێر و قەندیل دوور بگرن

بەشی سووریا- سەرۆکی تەڤگەری کوردایەتیی کوردستانی سووریا دەڵێت: ئایا مەنتیقییە کە بەبۆنەی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و قەندیل گفتوگۆی کوردی-کوردی ڕابگیردرێت؟ کوردی سووریا نابێت ئامێرێکی کەم نرخی دەستی لایەنەکانی دیکە بن؛ بۆیە کوردستانی سووریا ئەوەڵین و دواهەمین پێگەی ئێمەیە.

«حەسەن شێخۆ» سیاسەتوانی کۆنەکار و ڕەخنەگری کوردستانی سووریا و سەرۆکی تەڤگەری کوردایەتیی کوردستانی سووریا (T.K.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دابە ڕۆڵی ئەمریکا و ڕووسیا لەپرسی کوردانی سووریا و ڕایگەیاند: نابێت پشت بە بەڵێنە زارەکییەکانی ئەمریکا و ڕووسیا ببەسرێت، چوونکە سیاسەتی ئەوان کوردی سووریایان لە عەفرین، سەرێ کانی و گرێ سپی و کەرکووک دوور خستەوە.

ناوبراو درێژەی دا: کوردەکان دەبێت وشیار بن و وانە لە ڕووداوەکانی ڕابردوو وەربگرن و لەبری پشت بەستن بە هێزەکانی دیکە، دانوستانی گشت لایەنەکان بە ئامادەبوونی هەموو گرووپە کوردییەکان و کەسایەتییە سەربەخۆکان دەست پێبکەن.

ناوبراو زیاتر وتی: هەروەها دەمانەوێت وەبیری بێنینەوە کە لە ئێستادا سەربزیوە سووریایەکانی سەر بە تورکیا زیاتر لە هەر گرووپێکی دیکە مەترسی بۆسەر کورد دروست دەکەن و پێویستە ئەو گرووپانەی لەگەڵیانن بۆ گفتوگۆی کوردی-کوردی بگەڕێنەوە.

حەسەن شێخۆ جەختی لەوەش کردەوە: بوونی هەموو گرووپەکان لە دانووستانەکانی یەکگرتندا هەنگاوێکی گرینگی مێژووی و دەرەچەیێکی ئەمنە بۆ مانەوەی کوردانی سووریا هەمبەر یار و نەیار و لەو ڕێگایەوە سەربەخۆیی و بڕیاردان و ئیرادەی ئازادی خۆمان دەسەلمێنین.

سەرۆکی تەڤگەری کوردایەتیی کوردستانی سووریا (T.K.S) هەروەها ڕەخنە لە وابەستە بوونی ڕەوتە کوردیەکانی سووریا دەگرێت کە هەر یەکەیان لەلایەن قەندیل و هەولێرەوە پشتگیری دەکرێن و وتی: دەبێت پرسیار لە ڕەوتە کوردییەکانی سووریا بکرێت، کێشەی سەرەکیی ئێوە چییە، ئایا مەنتیقییە کە بەبۆنەی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و قەندیل گفتوگۆی کوردی-کوردی ڕابگیردرێت؟ کوردی سووریا نابێت ئامێرێکی کەم نرخی دەستی لایەنەکانی دیکە بن؛ بۆیە کوردستانی سووریا ئەوەڵین و دواهەمین پێگەی ئێمەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 391

Your Comment

You are replying to: .
captcha