ئەمریکا ناتوانێت ڕێگری لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ و منبەج بکات

بەشی جیهان- نیکۆلاس هراس لەو بڕوایەدایە کە تورکیا نیازیەتی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات واتا کۆبانێ و منبەج و تەل ڕەفعەت گەمارۆ بدات و ئەمریکییەکانیش لەو ناوچانەدا نفووز و دەسەڵاتیان نیە بۆ ڕێگری کردن لە هێرشی چاوەڕواننەکراوی تورکیا.

کوردپرێس:

ئەگەرچی پێچەوانەی بۆچوونی میدیاکان، تا ئەم کاتەش هێرشی تورکیا دژی کوردەکانی سووریا ڕووی نەداوە بەڵام نیکۆلاس هراس شرۆڤەکاری کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەو بڕوایەدایە کە مەترسیی هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا ئێستاش وەک خۆی ماوەتەوە.

چاودێرەکەی ئاژانسی هەواڵی نیوزلاین کە ڕووماڵی هەواڵ و کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەکات زنجیرە تویتێکی لەبارەی ئەگەر و هەڕەشەی هێرشی تورکیا دژی کوردی تورکیا بڵاو کردۆتەوە و دەڵێت تورکیا زیاتر هەوڵ دەدات ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا گەمارۆ بدات یان خود داگیریان بکات ئەو ناوچانەش دەکەونە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات و ئەمریکا وەک هاوپەیمانی کوردەکان ناتوانێت ڕێگری لەو هێرشە بکات.

نیکۆلاس هراس ئەوەشی بیر هێناوەتەوە کە ئەو کاتەی تورکیا عەفرینی داگیر کرد هیچی بۆ بەرگری لە کورد نەکرد.

ئەو چاودێرەی کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەو قەناعەتەدایە کە تاکە وڵات کە دەتوانێت ڕێگری لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا بکات وڵاتی ڕووسیایە. چوونکە ڕووسیا نایەوێت تورکیا لەوە زیاتر پەرە بە دەسەڵات و خاکی ژێردەسەڵاتی خۆی لە سووریا بدات. مۆسکۆ بڕوای وایە کە تورکیا داخڵی هەر ناوچەیێکی سووریا ببێ چیتر لێی ناکشێتەوە.

News Code 3935

Your Comment

You are replying to: .
captcha