دوو پەرلەمانتاری گۆڕان: هەوڵێک هەیە بە بێ تەندەر 35 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بگوازرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوو پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان ئیدعایان کرد، هەوڵێک هەیە بەبێ تەندەر پڕۆسەی گواستنەوەی نەوتی حەسیرە بدرێتە کۆمپانیایێک، ئەوەش زیانێکی گەورە لە داهاتی گشتی دەدات.

کوردپرێس:

عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد، پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایان کرد، بڕیارە گواستنەوەی (35) ھەزار بەرمیل نەوتی کێڵگەی حەسیرە لە گەرمیان بۆ بۆریی نەوتی کوردستان بکرێتە تەندەر، بەڵام ھەوڵێک ھەیە ئەم پرۆسەیە نەکرێتە تەندەر و راستەوخۆ بدرێتە کۆمپانیایێک.

ئاماژەشیان بەوە کردووە؛ ھەر ھەوڵێک لە دەرەوەی پرۆسەی تەندەرین ئەنجام بدرێت، جگە لەوەی یاسا شکێنیە لەم دۆخە قەیراناویەشدا زیانێکی زۆر لە داھاتی گشتی دەدات.

ئەو دو پەرلەمانتارە لایەنی پەیوەندیداریان لە حکوومەت ئاگادار کردوەتەوە کە ئەو دەستێوەردانە قبوڵکراو نییە، لە ئەگەری ھەر دەستێوردانێکدا رێکاری یاسایی و ھەر رێکارێکی پێوست، دەگرنەبەر.

عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد بە پێویستی دەزانن؛ گواستنەوەی نەوتی خاو یان فرۆشتنی ھەر بەرھەمێک لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و کۆمپانیا بەرھەمھێنەرەکانی نەوت، بە کێبرکێی راستەقینە بێت، ئەم جۆرە لە ئەم قۆرخکاری لە رابردودا زیانی دەیان ملیۆن دۆلاری لە داھاتی نەوت داوە، بێەوەی کۆمپانیاکان ناچار بکرێن بەشێک لەو داھاتەی دەستیان دەکەوێت بیخەنە خزمەتی ناوچەکە و رێگاوبانەکانیان.

News Code 394

Your Comment

You are replying to: .
captcha