پەکەکە: تورکیا لە 11 مانگی ڕابردوودا 1257 جار هێرشی ئاسمانیی کردووە

بەشی تورکیا- هەپەگە ئاماری 11 مانگی ئەمساڵی هێرش و پەلامارەکانی بڵاو کردەوە، ئاشکرای کرد لەو ماوەیەدا تورکیا 1257 هێرشی ئاسمانیی ئەنجام داوە و بەهۆیەوە 24 هاوڵاتیی بونەتە قوربانیی هێرشەکانی تورکیا.

کوردپرێس:

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل، ئاماری ئەمساڵی شەڕ و رووبەڕووبوونەوە و هێرشەکانی تورکیا و چالاکیی گەریلاکانی بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد؛ لە مانگەکانی بەهارەوە چالاکییەکانی گەریلا بە شێوەیێکی هەمەلایەنە تا مانگەکانی هاوین درێژەیان هەبووە، لەبەرامبەردا لە مانگەکانی پایزدا ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکانی تورکیا زیاتر بوون، بەڵام ئۆپراسیۆنە ئاسمانییەکان، تۆپباران و هاوەنبارانکردن بەبێ وەستان و بە چڕی بەردەوامییان هەبووە.

لە ئامارەکەی هەپەگەدا هاتووە: لە 11 مانگی شەڕی ئەمساڵدا، گەریلا 393 چالاکیی هەبووە، تورکیا 1257 ئۆپەراسیۆن و هێرشی ئاسمانیی ئەنجام داوە، 120 ئۆپراسیۆن و هێرشی زەمینیی ئەنجام داوە.

سەبارەت بە زیانە گیانییەکانیش، بەپێی ئامارەکەی هەپەگە 964 سەربازی تورکیا و 227 گەریلا لە ڕووبەڕووبوونەوەکاندا کوژراون.

هەیەگە بڵاوی کردەوە؛ هاوکات لەگەڵ بۆردومانەکانی تورکیا ناوچەکان و شوێنی ژیانی هاووڵاتییانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان کراونەتە ئامانج، بە جۆرێک لە ساڵی 2020دا 24 هاووڵاتیی مەدەنی شەهید کراون، کە چوار کەسیان منداڵ و دو کەسیان ژن بوون، 10 هاوڵاتییش بریندار بون.

لە ئامارەکەدا هاتووە، لە ساڵی 2017ـەوە تائێستا 137 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بەهۆی بۆردومان و هێرشەکانی تورکیاوە شەهید بوون.

News Code 397

Your Comment

You are replying to: .
captcha