وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی هێرشی سەر ماڵەکەی کازمییەوە گفتوگۆی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق کرد

بەشی ئێران- پاش هێرشی شکستخواردووی سەر ماڵەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕێگای تەلەفونەوە قسەی لەگەڵ فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کرد و خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی کە مستەفا کازمی لە سەلامەتیی تەواودایە.

کوردپرێس:

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕێگای تەلەفونەوە پێوەندیی بە فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کرد و لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵەکەی مستەفا کازمییەوە گفتوگۆیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران سەلامی سەرۆککۆماری ئێرانی گەیاندە لایەنی عێراقی و خۆشحاڵیی خۆیشی دەربڕی کە سەرۆکوەزیرانی عێراق تەندروستیی باشە و هێرشەکەی سەر ماڵەکەی شکستی هێناوە.

لە گفتوگۆ تەلەفونیەکەدا فواد حوسێن دەستخۆشیی لە لایەنی ئێرانی کرد و سپاسی سەرۆککۆماری ئێرانی کرد بابەتەکەی لا گرینگ بووە.

فواد حوسێن ڕوونیشی کردەوە کە لە هێرشەکەدا کەس زیانی بەر نەکەوتووە و بەرپرسانی باڵای عێراقی بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکەن.

News Code 3973

Your Comment

You are replying to: .
captcha