تەندروستیی هەرێم: 156 تووشبووی نوێ و 4 حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمار کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا نووسراوە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 156 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 4 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 20ی کانوونی یەکەمی 2020 وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوایین داتاکانی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 156 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە و 4 کەسیش بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ئاماری 24 سەعاتی رابردوی وەزارەتی تەندروستی، لە ئەنجامی 3687 پشکنین، دەرەنجام 156 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەبەرامبەردا 281 توشبو چاکبونەتەوە.

لە ئامارەکەدا هاتووە: چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکراوە دو لە سلێمانی، دهۆک و راپەڕینیش هەریەکە و یەک تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

ئاماری گشتیی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان:

تووشبووان: 101.543

چاکبوونەوە: 66.401

گیان لەدەستدان: 3.322

News Code 398

Your Comment

You are replying to: .
captcha