زلهێزەکان بەردەوام کوردیان وەکوو ئامرازێک بەکار هێناوە

بەشی جیهان- ئلیزابت تزۆرکۆف بڕوای وایە تائێستا زلهێزەکان لەشەڕەکانیاندا کوردیان وەکوو ئامێری دەستی خۆیان بەکار هێناوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئلیزابت تزۆرکۆف، شرۆڤەکاری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیوای خواستووە کە چۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا هاوشێوەی دۆناڵد ترەمپ کوردانی سووریا هەمبەر هەڕەشەکانی تورکیا بەتەنها نەهێڵێتەوە.

ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەردا بڵاوی کردۆتەوە: کوردەکان لەلایەن زلهێزەکانەوە بەردەوام وەکوو ئامێری شەڕ بەکار هێنراون.

ئلیزابت تزۆرکۆف نممونەیێک دێنێتەوە و دەڵێت کوردەکان دژ بە سەردام حسێن، تورکیا، قاعیدە و داعش بەکار هێنران بەڵام پاشان لەلایەن زلهێزەکانەوە دەستیان لێبەردرا.

ناوبراو هیوایشی خواستووە ئەم ڕووداوانە لەسەردەمی دەسەڵاتدارێتیی جۆ بایدن لە ئەمەریکادا، بەسەر کوردەکانی سووریا و ناوچەی ژێر کونترۆڵی ئەواندا نەهێنرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 40

Your Comment

You are replying to: .
captcha