وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە سەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی گفتوگۆی کرد

بەشی ئێران- ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە ڕێگای تەلەفونەوە لە سەر پرسی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی وڵاتانی 4 کۆ یەک لەگەڵ ئێران ناسراو بە ڕێککەوتنی بەرجام گفتوگۆی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کرد.

کوردپرێس:

هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە پێوەندییێکی تەلەفونیدا لە تەندروستیی وەزیری دەرەوەی ئێرانی پرسی کە تووشی کۆرۆنا بووە و لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بەردەوامی دان بە دانوستانەکانی ئەو ڕێککەوتنە باس و ڕاگۆڕۆنەوەی لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان کرد.

هایکۆ ماس جەختی کردە سەر پێشوازی کردنی ئەڵمانیا لە هاوکاری کردن لەگەڵ ئێران و هیوای ئەوەشی خواست کە پاش چارە کردنی کێشەکان بتوانن پەرە بە پێوەندی و هاوکارییەکان بدەن.

هەر لە پێوەندییە تەلەفونییەکەدا وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە پێبەندنەبوونی ئەمریکا بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و کشانەوەی ئەو وڵاتە کرد و تانەی لە وڵاتانی ئەورووپیی ئەندامی ڕێککەوتنەکەش دا کە ئیلتزامیان بە پێبەندییەکانیانەوە نەکردووە و خەمسارد بوون لەو ڕێککەوتنە.

شایانی باسە بڕیارە ڕۆژی 8ی سەرماوەز (29ی نۆڤێمبێری 202) دانوستانەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤیەنا دەست پێبکاتەوە.

News Code 4017

Your Comment

You are replying to: .
captcha