سەردار قائانی جەختی لە گرینگ بوونی ڕێزگرتن لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردۆتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند سەردار قائانی فەرماندەی سوپای قودس لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا جەختی لەوە کردۆتەوە کە دەبێت ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی بگیردرێت و هەروەها بەشوێەیەکێ ورد و بەدواداچوون بۆ هێرشەکەی سەرماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لە گفتوگۆیەکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم کە لەبارەی سەردانی سەردار قائانی بۆ عێراق ئەنجامی داوە، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و ناڕەزایی دەربڕین بە ئەنجامەکانی و هەروەها هێرش کردنە سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراقی تاوتوێ کردووە کە لە درێژەدا بەشێکی دەخوێننەوە:

ئەلعالەم: ئامانجی سەردانەکەی سەردار قائانی لەم قۆناغە هەستیارەدا بۆ بەغدا چی بوو؟

مەسجدی: هەروەها کە دەزانن کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە لە قۆناغە هەستیارەکاندا پشتگیریی لە دەوڵەت و میللەتی عێراق کردووە و ئەمجارەش سەردار قائانی فەرماندەی هێزی سوپای قودس سەردانی عێراقی کرد و چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و سەرۆک حزبەکان و هاوپەیمانییە سیاسییەکان ئەنجام دا.

ئامانجی ئەوان لەم سەردانەدا ڕاوێژکاری و یارمەتیدانە بە چارەسەر کردنی ئەو کێشانەی کە لەم قۆناغە هەستیارەدا بۆ عێراق دروست بووە. سەردار قائانی داوای ئارامی و دان بەخۆداگرتنی لە هەموو لایەنەکان کردووە پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئەنجامە کۆتاییەکانی ڕاگەیاندووە.

ئەلعالەم: لەبارەی هێرش کردنە سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕوانگەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە چ شێوەیەکە؛ لە کاتێکدا هەندێک لە لایەنەکانی ناڕازی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەم هەڵمەتە تۆمەتبار کراون؟

مەسجدی: پرسێکی دیکە کە سەردار قائانی ئاوڕی لێدایەوە پرسی هێرشکردنەسەر ماڵی مستەفا کازمی بوو، سەردار قائانی لە دیدارەکانیاندا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و دیکەی بەرپرسانی عێراق بەتوندی هێرشەکەیان سەرکۆنە کرد و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئەو پرسە ئیدانە دەکات.

باسی دیکە ئەوە بوو کە جەختیان لە گرنگیی بەدواداچوون و تاوتوێ کردنی هەمە لایەنەی ئەم هێرشە بوو بۆ ئاشکرا کردنی ڕەهندەکانی ئەم بابەتە کە زۆر گرینگە و پرسێکی دیکە سزادانی بکەران و ئەنجامدەرانی هێرشەکەیە بەپێی یاسای بنەڕەتیی عێراق.

ئەلعالەم: ئایا کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمبارەوە هێڵی سووری هەیە:

مەسجدی: هیچ هێڵێکی سوورمان لەمبارەوە نییە هەر کەس تاوەنبارە دەبێت بەگوێرەی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و کۆماری ئیسلامیی ئێران پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ ئەم بابەتە ڕادەگەیەنێت.

News Code 4040

Your Comment

You are replying to: .
captcha