ئیدارەی خۆسەر: ڕووسیا و هاوپەیمانیی دژەداعش بەرپرسیارن لە هێرشی تورکیا دژی قامیشلۆ

بەشی سووریا- ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە بەیانێکدا ڕایگەیاند ڕووسیا و هاوپەیمانیی دژەداعش بەرپرسیاری سەرەکین لە هێرش کردنی تورکیا بۆ سەر قامیشلۆ.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 10ی نۆڤێمبێری 2021 ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا بەیاننامەیێکی دەرکرد و تێیدا ڕایگەیاند ڕووسیا و هاوپەیمانیی دژەداعش بەرپرسیارن لە هێرشەکانی تورکیا و قوربانی بوونی خەڵکی مەدەنی لە قامیشلۆ و ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکان.

شایانی باسە ڕۆژی سێشەمە لە هێرشێکی درۆنە تورکییەکاندا ئوتومبێلێکی هاووڵاتییانی مەدەنی لە گەڕەکی ئەلهیلالیەی قامیشلۆ کرایە ئامانج و سێ هاووڵاتی بەو هۆیەوە گیانیان بەخت کرد.

ئیدارەی خۆسەری کوردی هێرشەکان بە مەترسیدار دەزانێت و دەڵێت هاوپەیمانیی دژەداعش و ڕووسیا و هەموو جیهان دەبێت هەڵوێستی شەفاف و ڕوون دژی ڕووسیا وەربگرن.

لە بەیاننامەکەدا داوا لە هاوپەیمانیی دژەداعش و ڕووسیاش کراوە کە هەستن بە ئەرکی خۆیان و مامەڵەی بەرپرسیارانە بکەن لەگەڵ خواستی تورکیا بۆ شەڕانگێزی.

News Code 4052

Your Comment

You are replying to: .
captcha