ڕووسیا گوشار دەخاتە سەرمان کە تەسلیمی دیمەشقمان بکات/ئامادە هەڵوەشاندنەوەی HSD نین

بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا دەڵێت: دیمەشق مەیلی دانووستانی لەگەڵ ئیدارەی خۆسەردا نییە و دانووستانەکانیش دوا دەخات ئەمەش لە حاڵێکدایە کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دەست پێکردۆتەوە؛ حکوومەتی ناوەندیی سووریا ئامادە نییە پێبەندی مافی کورد ببێت لە کاتێکدا ئێمە هێزی کاریگەر و بەهێزین لە سووریا.

کۆفان کەنعۆ سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا لە وەڵامی پرسیارێکی کوردپرێسدا کە وتەکانی ئەمدواییەی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کە باسی لە گەڕانەوە بۆ لای دیمەشق و دوور کەوتنەوەی کوردەکانی لە ئەمریکا کرد؛ چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ ڕایگەیاند: ڕووسیا بەرژەوەندییەکانی دیمەشق دەپارێزێت و ئەمەش سروشتییە کە لاڤرۆڤ ئەم وتانە بە زاردا بهێنێت. ڕووسیا و ئەمریکا بەدوای بەرژەوەندییەکانی خۆیاندان لە سووریا و ڕووسیا دەیهەوێت پاش کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا کوردەکان لاواز ببن.

ناوبراو درێژەی دا ئەمریکا و ڕووسیا دوو هێزی دەسەڵاتدارن لە سووریا و کونترۆڵی دیمەشق لە دەستی ڕووسیایە. پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ ڕووسیا پەیوەندییەکی باشە و بۆ ماوەی دە ساڵە کە درێژەی هەیە. ڕووسیا دەتوانێت گوشار لەسەر دیمەشق دروست بکات بۆ دانووستان لەگەڵ کورد بەڵام لەم کارەدا جیدی نییە.

ناوبراو وتیشی ڕووسیا دەڵێت ئەمریکا دەبێت لە سووریا بکشێتەوە و حکوومەتی ناوەندی دەست بەسەر هەموو خاکی سووریادا بگرێت بە ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەریشەوە و ئێمەیش دەڵێین پێویستە دانوستانی سووری-سووری دەست پێبکاتەوە و مافی کوردەکانیش لەە دەستووری نوێدا لەبەرچاو بگیردرێت و دان بە بوونی دوو هێزی سووریای دیموکرات و ئاسایشدا بنێن.

سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا ئاماژەشی دا بە جیدی نەبوونی دیمەشق لە دانوستان لەگەڵ ئیدارەی خۆسەردا و وتی: دیمەشق مەیلی دانووستانی لەگەڵ ئیدارەی خۆسەردا نییە و دانووستانەکانیش دوا دەخات ئەمەش لە حاڵێکدایە کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دەست پێکردۆتەوە؛ حکوومەتی ناوەندیی سووریا ئامادە نییە پێبەندی مافی کورد ببێت لە کاتێکدا ئێمە هێزی کاریگەر و بەهێزین لە سووریا.

کۆفان کەنعۆ ئاشکراشی کرد: ڕووسیا گوشارمان دەخاتە سەر کە تەسلیمی دیمەشق ببین و ئەمەش لە بارودۆخێکدایە کە حزبە کوردەکانیش پێکەوە یەکگرتوو نین تا بە هێزێکی زیاترەوە ڕووبەڕووی دیمەشق ببنەوە.

ئەم سیاسەتوانە کوردە وێڕای ئاماژەدان بەم پرسەی کە دیمەشق خوازیاری تەسلیم بوونی هێزەکانی سووریای دیموکراتە، وەبیری هێنایەوە: دیمەشق دیهەوێت هێزە سەربازییەکانی ئێمە تەسلیمی ئەرتەش ببن و شتێک بە ناوی بەرگریی زاتی نەمێنێت ئەمەش لە حاڵێکدا کە ئەم هێزانە سەربازانێکی بە هێزن کە لە دە ساڵی ڕابردوودا تیرۆریان لە سووریا شکست داوە و ئێمەش ئامادە نیین هەڵیانبشێوێنینەوە.

ناوبراو جەختی کردەوە: ئەمەش ڕاستە کە ئەگەر ئەمریکا و ڕووسیا گڵۆپی سەوز بۆ هێرشی دیکەی تورکیا هەڵبکەن، ئەردۆغان هێرش دەکاتەوە سەر باکووری سووریا بەڵام تا ئەم ساتەش تورکیا نەیتوانیوە قەناعەت بەم دوو وڵاتە بێنێت. ئێمە وا دەزانین کە ئەمریکا ئەم مۆڵەتە بە تورکیا نادات. بەتایبەت کە ئەگەر ئەمریکا ئەم کارە بکات یان ئەگەر لە سووریا بکشێتەوە دوژمنانی واشنتۆن لە ناوچەکەدا بەهێز دەبن و بەرژەوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکەوێتە مەترسییەوە.

News Code 4055

Your Comment

You are replying to: .
captcha