بەڕێوەبەر گشتیی کۆمپانیای کارەبای ڕۆژئاوای ئێران: کارەبای هەناردەکراو بۆ عێراق تا ڕێژەی دوو هێندە زیاد دەکەین

بەشی کرماشان- بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکانی کارەبای ڕۆژئاوای ئێران لە لێدوانێکدا باسی بەرزکردنەوەی ئاستی کارەبای هەناردەکراو بۆ عێراق دەکات و دەڵێت ئەو ڕێژەیە تا دوو هێندە زیاد دەکات.

کوردپرێس:

عەلی ئەسەدی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای کارەبای ڕۆژئاوای ئێران لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی وێستگەی کارەبای 400.230 کیلۆوۆڵتیی سەرپێڵی زەهاو لە پارێزگای کرماشان و هێڵەکانی فراوان کردنی وێستگەی 230.63 وۆڵت ڕایگەیاند ئەو پڕۆژەیە یەکێکە لە گەورەترین پڕۆژەکانی ڕۆژئاوای ئێران کە 500 ملیار تمەن لە قۆناغی سەرەتاییدا گوژمەی بۆ تەرخان کراوە بەڵام بێگومان تێچووەکەی زۆر زیاتر لەوە دەبێت.

ناوبراو گوتیشی پڕۆژەکە بەرژەوەنمدیی 10 ساڵەی بۆ ڕەچاو کراوە و پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیای جیهانی لەو پڕۆژەیەدا بەکار دەهێنرێت و 95 لە سەدی کەرەستەی پێویست بۆ پڕۆژەکە بەرهەمی ناوخۆی ئێرانە.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە کە پاش کرانەوەی پڕۆژەکە ئێران دەتوانێت تا دوو هێندەی ئێستا، کارەبا بۆ عێراق هەناردە بکات.

News Code 4058

Your Comment

You are replying to: .
captcha