حکوومەتی عێراق بە بەرزکردنەوەی دۆلار دەیەوێت کورتھێنانی خۆی پڕ بکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھۆکاری بەرزبوونەوەی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، ئەوەیە کە حکوومەتی عێراق دەیەوێت کورتھێنانی خۆی بەو شێوەیە پڕ بکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زاگرۆس فەتاح، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتوویە: "حکوومەتی عێراق دەست لە سیاسەتی بانکی ناوەندی وەردەدات، کە ئەمە کارێکی خراپە و بانکی ناوەندی پێویستە دەزگایێکی سەربەخۆ بێت و نابێت حکوومەت دەست لە کاروبارەکانی وەربدات بەپێی دەستوور، بەڵام حکوومەتی عێراق کورتھێنانی ھەیە و پارەی پێویستە، کە دۆلاری لە نەوت دەست دەکەوێت و دەیکاتە دینار، بەوەش پارەی زیاتری دەست دەکەوێت، بۆیە ئەگەر بانکی ناوەندی رازی بێت کە دژی ھەندێک یاساشە و کارێکی خراپە، راستگۆیی خۆی لەدەست دەدات و ئەمەش کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستانیش دەبێت، چوونکە ئێمەش پارە بەکار دێنین و زۆرینەی شتەکان بە دۆلارن، بۆیە زیانی بۆ ھەرێمی کوردستانیش دەبێت و ھاووڵاتیان زیان دەکەن".

فەتاح گوتیشی: ھەر کاڵایەک بە دۆلار بێت، بە پارەش گران دەبێت، کە بەو هۆیەوە ھاووڵاتیان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان زەرەرمەند دەبن، بۆیە ئەگەر بانکی مەرکەزی ئەوە قبووڵ بکات، زۆر خراپە و میسداقیەتی خۆی لە دەست دەدات.

ناوبراو باسی لەوەش کرد: بۆ زێڕیش کە بە دۆلارە، بە ھەمان شێوە کاریگەری لەسەر نرخەکەی دەبێت، چوونکە نرخی زێڕ لە جیھان لە بازاڕەکان بە دۆلارە، بەڵام بە ھۆی ئەوەی دۆلار لە عێراق گران بووە، زێڕیش گران دەبێت، چوونکە جاران گەر زێڕ بۆ نموونە بە ١٠٠دۆلار بووبێت کە ئەوکات ١٢٥ھەزار دینار بوو، ئێستا بۆتە ١٠٠دۆلار ١٤٥ھەزار دینار، ئەمەش راستەوخۆ زێڕ گران دەکات، ئەگەر نا زێڕ لە ماوەی مانگێکدا نرخەکەی جێگیرە لە بازاڕی جیھان و زۆر زیادی نەکردووە و گۆڕانکایەکە زۆر کەمە، چوونکە لەجیھان نرخی مسقالێک زێڕ جیاوازیێکی وای نەبووە و ئێستاش بە ھۆی گرانبوونی دۆلارەوە، زێڕ بە دینار گران بووە، گەر نا بە دۆلار زۆر جیاوازیی نییە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 406

Your Comment

You are replying to: .
captcha