بەدران چیاکورد: ئیدارەی خۆسەر حەز بە شەڕ ناکات بەڵام ئامادەیە بە هەموو تواناوە بەرگری لە خۆی بکات

بەشی سووریا- بەدران چیاکورد بریکاری سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکووری سووریا دەڵێت ئیدارەی خۆسەر شەڕخواز نیە بەڵام بەوەشەوە ئامادەی بەرگری کردنە لە بەرامبەر هەموو هێرشێک کە تورکیا بیهەوێت بیکات.

کوردپرێس:

بەدران چیا کورد بریکاری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە لێدوانێکدا دەڵێت ئەگەرچی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و هێزەکانی سووریای دیموکرات حەز بە شەڕ ناکەن بەڵام ئامادەن بە هەموو تواناوە لە بەرامبەر هەموو هێرشێکی تورکیا بەرگری لەخۆیان بکەن.

چاکورد بە هاوارنیوزی وتووە هەڕەشە و هێرشەکانی ئەم دوایییەی تورکیا دژی ناوچە کوردییەکانی باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا زۆر جیدین. دەسەڵاتەکەی ئاکەپە و مەهەپە پیلانی تۆکمەیان داڕشتووە بۆ هێرش کردن و داگیرکردنی باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا. بۆیە دەستیان کردووە بە پڕۆپاگەندیێکی فراوان بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی کورد لەباری دەروونییەوە بێهێز بکەن و جووڵەی دبڵۆماسییانەشیان دەست پێکردووە بۆ ئەوەی بتوانن شەرعیەت بۆ خۆیان دروست بکەن و ڕەزامەندیی وڵاتانی دیکە وەربگرن یان خود قەناعەتیان پێ بهێنن.

News Code 4060

Your Comment

You are replying to: .
captcha