لە پارێزگای کوردستان 2 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

بەشی کوردستان- زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 205 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەممە 24ی گەڵاڕێزانی 1400 زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 442 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون.

زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 205 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و 2 هاووڵاتیش لەو 24 کاتژمێرەدا بە کۆرۆنا گیانی لە دەست داوە.

تا ئەم کاتە 1852 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

News Code 4093

Your Comment

You are replying to: .
captcha