حزبە کوردییەکان خۆیان نەکەنە گاڵتەجاڕی تورکیا

بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی برایەتیی کوردستانی سووریا P.B.K»» دەڵێت: ئەگەر پارتی و پەکەکە ئاگری شەڕ هەڵگیرسێنن دەبنە هۆی سەرکەوتنی سیاسەتی دوژمنانی گەلی کورد.

«عەدنان کیلۆ» سەرۆکی پارتی برایەتیی کوردستانی سووریا P.B.K»» لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە پرسی پێکدادانەکان لەنێوان پەکەکە و حزبی دیموکراتی کوردستان و ڕایگەیاند: لە مێژووی گەلی کورددا ڕووداوی هاوشێوە لەم چەشنە و براکوژیی زۆر ڕوویداوە و هەمیشەیش بە ئاشکرا دەستی دوژمنانی تێدا بووە.

ناوبراو درێژەی دا: لەبارەی پێکدادانەکانی نێوان پارتی و پەکەکە-یش پیلانی دوژمنانی گەلی کورد بەدیدەکرێت و لەم نێوانەشدا خواستەکانی دەوڵەتی تورکیا و شەخسی ئەردۆغان جێبەجێ دەبێت.

عەدنان کیلۆ زیاتر وتی: هەردوو لایەنەکە دەبێت زیاتر لەمانە وشیار بن و بیر لە پرسەکانی کوردستان بکەنەوە کە لەلایەن دوژمنانەوە داتراشراون و خۆیان لە پێکدادان بەدوور بگرن و نەبنە گاڵتەجاڕی دەستی تورکیا.

سەرۆکی پارتی برایەتیی کوردستانی سووریا P.B.K»» ئاشکراشی کرد: هەڵمەتەکانی تورکیا لەدژی پەکەکە سەرناکەون. چەندین ساڵە کە پەکەکە لە قەندیلە و تورکیا بە کەرەستەی هاوپەیمانە ئەورووپییەکانی هێرشی کردۆتە سەر و هیچ کات سەر نەکەوتووە و ئەمڕۆش هەرێمی کوردستان بە هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ ناتوانێت ڕووبەڕووی پەکەکە ببێتەوە و تەنها شەڕی براکوژی هەڵدەگیرسێت.

عەدنان کیلۆز وەبیری هێنایەوە: دەبێت دان بە جیاوازییەکاندا بنرێت و هەنگاو بۆ یەکگرتن هەڵبگیردرێت. بەشەڕ و پێکدادان پرسی کورد چارەسەر نابێت و تەنها ڕێگا گفتوگۆیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

داڕشتنەوە: بهروز علیمحمدی

News Code 41

Your Comment

You are replying to: .
captcha