گرفتە ناوخۆی و دەرەکییەکانی پرسی کورد بۆ دەسەڵاتدارانی تورکیا

بەشی جیهان- دکتۆر سەرلیم چویک لێکۆڵەری ناوەندی کاروباری نێونەتەوەی و ئاسایشی ئەڵمانیا لە لێوانێکدا بۆ کوردپرێس جەختی کردەوە پرسی کورد کاریگەریی لەسەر زۆرینەی پرسە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی وڵاتی تورکیا هەبووە و تەنگەژەی جیدی بۆ دەسەڵاتدارانی تورکیا بەتایبەت لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا دروست کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی چەندین ڕاپۆرتی ناوەندە سیاسییە ناوبەنگەکانی جیهان، «پرسی کورد» پەکێک لە پرسە هەرە گرینگەکانی تورکیایە کە کاریگەریی لەسەر ئابووری و سیاسەت و پرسە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە هەبووە. تەنانەت هەندێک لەو بڕوایەدان ڕێدۆزی توندی تورکیا هەمبەر پرسی کورد دیکەی پرسەکانی تورکیای لەژێر کاریگەریی خۆی داناوە و دەتوانرێت ئەم کاریگەرییە لەسەر ستراتێژیی تورکیا لەبارەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ڕەش، لیبیا، سووریا و ئازەربایجان ببینرێت.

ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس بۆ تاوتوێ کردنی زیاتری ئەم بابەتە دیمانەیەکی لەگەڵ دکتۆر سەلیم چویک لێکۆڵەری ناوەندی کاروباری نێونەتەوەی و ئاسایشی ئەڵمانیا ئەنجام داوە. ناوبراو جەختی کردۆتەوە پرسی کورد تەنگەژەیەکی جیدی بۆ بەرپرسانی تورکیا دروست کردووە و کاریگەریشی لەسەر پرسەکانی ئەم وڵاتە هەبووە.

ڕۆڵی کوردەکان لە ناکۆک کردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن

سەلیم چویک لەبارەی کاریگەریی پرسی کورد لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا دەڵێت: لە ئێستادا پرسی کورد و پشتگیریی ئەمریکییەکان لە کوردانی سووریا گرینگترین هۆکاری دروست کردنی کێشەیە لە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا. دیکەی کێشەکان کە کاریگەریی لەسەر پەیوەندیی ئەم دوو وڵاتەدا بووە بریتین لە پرسی کڕینی سیتەمی بەرگریی مووشەکیی ئیس-400 لە ڕووسیا، کە پاش پرسی کورد گرینگترین پرسە. هەبەم هیشەوە کە هەر دووی ئەم وڵاتانە تێڕوانینێکی زۆر جیاوازیان لەبارەی پرسی کوردەوە هەیە بەڕای من ئەم بابەتە لە داهاتوویەکی نزیکدا چارەسەر ناکرێت. تورکیا لە ئێستادا هێزە کوردەکانی سووریا YPG بە لقێکی پارتی کرێکارانی کوردستان دەزانێت کە بەڕای تورکیا هەڕەشەن بۆسەر ئەو وڵاتە.

لێکۆڵەری ناوەندی کاروباری نێونەتەوەی و ئاسایشی ئەڵمانیا هەڵویستی جیاوازی ئەمریکا لەبارەی کوردی سووریاوە بەم شێوەیە شی دەکاتەوە: «بەڵام ئەمریکا هێزە کوردەکانی سووریا یان یەکینەکانی پاراستنی گەل وەکوو هاوبەشێکی ستراتێژیک بۆ شەڕی داعش چاو لێدەکات و ڕێکخراوێکی بە تەواوێتیی جیاواز لە پەکەکە ئەژماری دەکات کە لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەمریکادایە. تەنها کاتێک ئەم پرسە چارەسەر دەکرێت کە یەکێک لەم دوو وڵاتە ڕای خۆی لەبارەی هێزە کوردەکانی سووریا بگۆڕن، یان ئەوەی کە تورکیا پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورد دووبارە دەست پێبکاتەوە یان ئەوەی کە ئەمریکا ڕای خۆی بە گشتی لەبارەی سووریا و تورکیا و یەپەگە بگۆڕێت.»

هەڕەشەی درۆنەکانی تورکیا لەسەر کوردی سووریا و بێدەنگیی ئەمرکیا و ڕووسیا

لێکۆڵەری ناوەندی کاروباری نێونەتەوەی و ئاسایشی ئەڵمانیا لەبارەی هۆکاری بێدەنگیی ئەمریکا و ڕووسیا هەمبەر زیاتر بوونی هەڕەشە سەربازییەکانی تورکیا لەدژی هێزە کوردەکانی سووریا، بەتایبەت لە ڕێگای ئۆپەراسیۆنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان دەڵێت: هۆکاری بێدەنگی ڕاگرتنی ئەم دوو زلهێزە بەبۆنەی ئەمری واقیعی سیاسییەوەیە. سووریا لە یەکەمایەتیی ستراتێژیی ئەمریکادا نییە. سیاسەتی ئەمریکا لەسووریا لەسەر بنەمای ئەمەدایە کە ڕووبەڕووبوونەوەی نوێ و کێشە بۆ شەڕ کردن لەگەڵ داعش دروست نەبێت. ئەمریکا هەموو پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ تورکیا خستۆتە ژێر کاریگەریی پشتگیری لە کوردەکانی سووریا و دژایەتی زیاتر لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی یەربازیی تورکیا لە کوردستانی سووریا ڕەنگە تێچووەکان بۆ ئەمریکا زیاتر بکات. ئەمەش هەڵەیە کە ئەمریکا دژی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کوردەکانی سووریا نەوەستابێتەوە، ئەگەر ئەمریکا دژایەتی ئەو هێرشانەی نەکردبا تورکیا ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوتری لە دژی هێزە کوردەکانی سووریا بەڕێوەدەبرد.

دکتۆر چویک، ڕووسیا بە پاڵپشتیکەری ناڕاستەوخۆی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە دژی کوردەکان سووریا ناو دەبات و دەڵێت: ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا بۆ ڕووسیا چەندین خێر و بێری هەیە. ڕووسیا بۆ پشتگیری کردن لە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا ئامادەبووە. ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا و ئیدلیب لەڕیزی ئەو ناوچانەدان کە هێشتا لەلایەن حکوومەتی ناوەندیی سووریاوە کونترۆڵ نەکراوەتەوە. بۆیەش هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کوردانی سووریا بەشێوەی ناڕاستەوخۆ یارمەتیی بەهێزتر بوونی حکوومەتی سووریا لەو وڵاتە دەکات. جگە لەمانەش ڕەنگە ڕووسیا بە پێدانی مۆڵەتی هێرشی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا، ئیمتیاز و خاڵی زیاتر لە ئەنقەرە بەدەست بێنێت بۆ نموونە لەپرسی فرۆشتنی سیتەمی ئیس-400دا.

دۆخی پارتی دیموکراتیکی گەلان و ئۆپۆزیسیۆن لە هەڵبژاردنەکانی دابێی تورکیا

لێکۆڵەری ناوەندی کاروباری نێونەتەوەی و ئاسایشی ئەڵمانیا ئاماژەی دا بە ئەگەری سەرکەوتنی ئۆپۆزیسیۆن بە تایبەت پارتی دیموکراتیکی گەلان لە هەڵبژاردنەکانی بەردەمی تورکیا و وتی: بۆ یەکەمجار یەکگرتنێک لە تورکیا لەسەر ئەمەی کە ئۆپۆزیسیۆن خەریکی پێشڕەوییە خەریکی دروست بوونە.

پەیوەندیی ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ بووژانەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لەلایەن ئەردۆغانە

دکتۆر چویک ئاماژەی دا بە هۆکاری دامەزراندنی نزیکەی 50 بنکەی سەربازیی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق و پەیوەندیی ئەم بابەتە لەگەڵ پاوانخوازیی لایەنگرانی عوسمانی نوێ و خولیای زیندوو کردنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لەم ڕێگایەوە و وتی: بەڕای من ئەم پرسە پەیوەندیی بە بووژاندنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەوە نییەو عوسمانیزم لەسەر بنەمایەکی دیکەوەیە کە لەم جیهانبینییەدا چیدی کورد وەکوو دوژمن چاوی لێناکرێت بەڵکوو وەکوو هاوپەیمانێکن کە یارمەتیی فرەخوازیی تورکەکان دەدەن. تورکیا ئەم سیاسەتەی لە ساڵی 2009 تاوەکوو 2014 گرتەپێش بەڵام دواتر گەڕایەوە بۆ ناسیۆنالیزمی تورکی. لەم ڕێدۆزەدا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە عێراق و سووریا درێژەدەری سیاسەتی 90کانی تورکیایە کە زیاتر لەسەر بنەمانی ناسیۆنالیزمی تورکیە.

News Code 4117

Your Comment

You are replying to: .
captcha