ئیدارەی بایدەن دئەتوانێت نێوەندگیریی نێوان کورد و تورکیا بکات

بەشی جیهان- سینەم محەمەد سەرۆکی نووسینگەی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە ئەمریکا داوای کردووە ئەمریکا لە سووریا بمێنێتەوە و دەشڵێت ئیمکانی ئەوە هەیە کە ئیدارەی بایندە ببێتە نێوەندگیر بۆ چارەکردنی کێشەی کوردەکانی سووریا لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا.

کوردپرێس:

سینەم محەمەد نوێنەری ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە ئەمریکا بەشداریی وێبینارێکی کرد کە تایبەت بوو بە دخۆی سووریا و بە بەشداریی جەیمز جێفری نێونەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و مایکل مولرۆی بریکاری پێشووی وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە چوو.

سینەم محەمەد لەو کۆبوونەوەیەدا جەختی کردە سەر زەروورەتی بەردەوام بوونی دەوربینینی ئەمریکا لە سووریا و پشتگیری کردنی ئیدارەی بایدەن لە کوردی سووریا.

ناوبراو ئاماژەی بە ئوپەراسیۆنە پێشووەکانی تورکیا دژی کوردەکانیش کرد و هێرشەکانی ئەم دوایییەی میلیشیاکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر شاری عەین عیسای بیر هێنایەوە و پێداگری کرد لە سەر زەروورەتی هێشتنەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە بۆ پشتگیری کردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات.

سینەم محەمەد لەبارەی بژاردەکانی بەردەست ئیدارەی بایدەن بۆ چارەکردنی قەیرانی سووریا دەڵێت یەک لە بژاردەکان ئەوەیە کە دەوڵەتی بایدەن نێوەندگیری بکات لە نێوان کوردی سووریا و دەوڵەتی تورکیا یان خود لە نێوان کوردی سووریا و دەوڵەتی ناوەندیی سورویا بۆ چارەکردنی کێشەکانیان.

ناوبراو هەروەها داوای کردووە لە هەموو دانوستانەکانی چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا بەشداری بە کورد بکرێت.

لای خۆیەوە مولرۆی بریکاری پێشووی وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لەگەڵ کوردی سووریا گرینگ و کارتێکەرە.

وێبینارەکە لەسەر ئەرکی پەیمانگایێکی ئەمریکی بەڕێوە چوو و مولرۆی لەبارەی لێکەوتەکانی کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا هۆشداریی دا چوونکە بە قەناعەتی ناوبراو، دەست بەردان لە کوردی سووریا دۆزینەوەی هاوپەیمانی نوێ زۆر تووشی کێشە دەکات.

جەیمز جێفری لە وێبینارەکەدا لەبارەی لێکەوتەکانی ئوپەراسیۆنێکی دیکەی سەربازیی تورکیا دژی کورد هۆشداریی دا و وتی ئەو جووڵە سەربازییانە کارتێکەر دەبێت لە پێوەندیی ئێستای نێوان ئەمریکا و تورکیا.

News Code 415

Your Comment

You are replying to: .
captcha