دیمەشق دەبێت دان بە بوونی HSDدا بنێت/ مۆسکۆ جیدی بێت لە نێوەندگیریی نێوان MSD و حکوومەتی ناوەندی
بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئەوەی کە ئاشکرایە ئەمەیە کە لە عەرزی واقیعدا ڕاستیێک بەناوی ئیدارەی خۆسەر بوونی هەیە و ئەم ئیدارەیە داهاتووی ناوچەکەیە و پێویستە پەسەند کردنی لە دەستووری وڵات لە چوارچێوەی سووریا لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە قبووڵ بکرێت.

«هۆشەنگ دەروێش» نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دابە پڕۆسەی گفتوگۆکان لەنێوان ئیدارەی خۆسەر و دیمەشق و ڕایگەیاند: شاندی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات هەم سەردانی ئەمریکای کرد و هەم چوویە مۆسکۆ و لەگەڵ بەرپرسانی سیاسیی ئەم دوو وڵاتە کۆ بوونەوە. ناوەناوەیش کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسی دەکرێت لەبارەی دانوستانی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکوومەتی ناوەندی چوونکە کرێملین نفووزی لە دیمەش هەیە.

ناوبراو درێژەی دا: ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت کە بەدوای چارەسەرێکدایە تاکوو لەنێوان ئیدارەی خۆسەر و حکوومەتی ناوەندیی سووریاداپێوەندی دروست بکات بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە دەرەچەیەک بۆ گفتوگۆ بکاتەوە.

نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و قامیشلۆ زیادی کرد: ئەوەی کە ئاشکرایە ئەمەیە کە لە عەرزی واقیعدا ڕاستیێک بەناوی ئیدارەی خۆسەر بوونی هەیە و ئەم ئیدارەیە داهاتووی ناوچەکەیە و پێویستە پەسەند کردنی لە دەستووری وڵات لە چوارچێوەی سووریا لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە قبووڵ بکرێت.

هۆشەنگ دەروێش جەختی کردەوە: ئێمە نەک هەر ئێستا بەڵکوو لە ڕابردوویشدا ئامادەی دانوستان و گفتوگۆ بووین و دیالۆگ بە ڕێگاچارەیێک ستراتێژیک دەزانین بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا دەزانین.

ناوبراو وەبیری هێنایەوە: ڕێگاچارەی سەربازی ناتوانێت کێشی سووریا چارەسەر بکات و تەنها ڕێگای سیاسی و گشتگیر دەتوانێت قەیرانی سووریا سووریا لەناو ببات. ئێمە ئامادەین و درکەکانی سیاسەتمان بەڕووی دانوستندا کراوەیە بەو مەرجەی کە دیمەش دا بە ڕاستییەکاندا بنێت و واز لە عەقڵیەتی پێش 2011 بێنێت.

ناوبراو درێژەی دا: حکوومەتی سووریا دەبێت بوونی هێزەکانی سووریای دیموکرات کە لەشەڕی سووریا بەرگرییان لە خەڵک و سنوورەکانی سووریا هەمبەر تیرۆریستان کرد قبووڵ بکات و وەکوو پێش 2011 هەڵسوکەوت نەکات.

هۆشەنگ دەروێش وتیشی: هیوادارین ڕووسیاش ئەرکی سەرشانی خۆی لەبەرامبەر خەڵکی سووریا جێبەجێ بکات و گوشار بخاتە سەر دیمەشق بۆ دەستپێکردنی دانوستان.