سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شای بەحرەین کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی دیالۆگی مەنامە لەگەڵ شای بەحرەین کۆبووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی دیالۆگی مەنامە چاوی بە شا حەمەد بن عیسا ئەلخەلیفە پاشای بەحرەین کەوت .

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکوومەی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێ بە دیداری شای بەحرەین و ڕایگەیاند: "خۆشحاڵم لە دیالۆگی مەنامە چاوم بە خاوەنشکۆ شا حەمەد بن عیسا ئەلخەلیفە پاشای بەحرەین کەوت".

بارزانی هەروەها سوپاسی خەڵکی بەحرەین دەکات بۆ میواندارییەکان و دەڵێت: لە دیدارەکەدا سوپاسی خەڵکی بەحرەینم کرد بۆ میواندارییە گەرمەکەیان.

News Code 4167

Your Comment

You are replying to: .
captcha