جێگری پارێزگاری مووسڵ: حکوومەتی عێراق نزیکەی ١٥ ملیار دیناری بۆ شنگال تەرخان کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری پارێزگاری مووسڵ گوتی، حکوومەتی عێراق بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بڕیاری داوە ١٥ ملیار دینار بۆ ئەو قەزایە تەرخان بکات و بڕیاریش دراوە ئەو چەکدارانەی پەکەکە خۆیان کردووەتە مەدەنی لە شنگال دەربکرێن.

کوردپرێس:

جێگری پارێزگاری مووسڵ، ڕەفعەت سمۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "شاندێکی حکوومەتی عێراق سەردانی شنگالی کردووە و بڕیاری داوە دوای ھاتنی پۆلیس بۆ شنگال پێویستە ئەو شارە ئاوەدان بکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاری داوە کە نزیکەی ١٥ ملیار دینار بۆ شنگال تەرخان بکرێت، ھەم شنگال ئاوەدان بکرێتەوە و ھەمیش خزمەتگوزاری بۆ شنگال دابین بکرێت، چونکە شنگال وێرانە و پێویستی بە پارەیەکی زۆر ھەیە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت شنگال ئاوەدان بکرێتەوە بۆ ئەوەی ئاوارەکانیش بگەڕێنەوە".

ڕەفعەت سمۆ گوتیشی: "جگە لەوەش، چەکدارانی پەکەکە دەرکراون، بەڵام کۆمەڵێک ماون، خۆیان کردووە بە مەدەنی، بڕیارە ئەوانیش دەربکرێن، چونکە ئەوانەش مەترسین بۆ شنگال و پێویستە شنگال بە تەواوی لە پەکەکە پاک بکرێتەوە".

گوتیشی: "ئەمڕۆ لەگەڵ فەرماندەی ھێزەکانی شنگال لە حکوومەتی عێراق دانیشتین، ئەویش باسی لەوە کرد ھەرچی ھێزی ناشەرعییە لە شنگال دەر دەکرێن، بۆیە پەکەکە شوێنی لە شنگال نەماوە".

News Code 417

Your Comment

You are replying to: .
captcha