«مەریەم بووبانی»هۆنەرمەندی سنەیی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆکی بەدەست هێنا

بەشی کوردستان- مەریەم بووبانی هۆنەرمەندی ناوداری سنەیی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی ئەم فێستیڤاڵەی مسۆگەر کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەریەم بووبانی ئەکتەری سینەمای ئێران خەڵانی باشترین ژنی هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆکی بەبۆنەی ڕۆڵگێڕان لە فیلمی «خوەیشکانی دوورکەوتوو لەیەکتر» بەدەست هێنا.

فیلمی خوەیشکانی دوورکەوتوو لەیەکتر بەرهەمی هاوبەشی ئەڵمانیا و یۆنانە کە چیرۆکی «ڕۆژدار» کچە کوردی عێراقییە کە پاش هێرشی داعش بەرەو ئەورووپا هەڵهاتووە و پاش مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بۆ دۆزینەوەی خۆشکەکەی دەگەڕێتەوە عێراق.

مەریەم بووبانی لەم بەرهەمەدا ڕۆڵی دایکی ڕۆژدار-ی گێڕاوە.

News Code 4192

Your Comment

You are replying to: .
captcha