٢٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٢:٥٣
لە دهۆک شوێنەوارێکی دەگمەن دەدۆزرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری دهۆک پارێزگاکە ڕایگەیاند نەخشەبەردێکی دەگمەنی شوێنەواریی کە مێژووەکەی بۆ هەزارەی یەکەمی پێش زایین دەگەڕێتەوە دۆزراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن ئەحمەد قاسم، بەڕێوەبەری شوێنەواری دهۆک لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەڤانیدا دۆزینەوەی "نەخشەبەردێکی دەگمەنی شوێنەواری" لە سنووری پارێزگای دهۆک راگەیاند و گوتی: "یەکەمینجارە نەخشەبەردێکی لەمجۆرە دەدۆزێتەوە، تاوەکوو ئێستا نەخشە بەردێکی لەم شێوەیە لە جیهاندا نەدۆزراوەتەوە".

بە گوتەی حەسەن ئەحمەد، بەرزیی نەخشەبەردەکە مەترێک و 9 سانتیمەترە، پانییەکەی 54 سانتیمەترە و تیرەکەشی 45 سانتیمەترە، "نەخشەبەردەکە وێنەیێکی لەسەر هەڵکۆڵدراوە، پێدەچێت وێنەی پاشایەک یان کاهینێکی زەردەشتی بێت. پێشتر لە هەمان ئەو ناوچەیە چەندین پارچەی دیکەی شوێنەواری دۆزراوەتەوە کە پاشماوەی زەردەشتییەکان بووە".

بەڕێوەبەری شوێنەواری دهۆک دەڵێت: "مێژووی ئەو نەخشە بەردە بۆ هەزارەی یەکەمی پێش زایین دەگەڕێتەوە، لێکۆڵینەوەش لەسەر نەخشە بەردەکە بەردەوامە".

حەسەن ئەحمەد ئاماژە بەوە دەدات، دۆزینەوەی ئەو شوێنەوارە لە چوارچێوەی ئەو رووپێوە دێت کە زانکۆیەکی ئەڵمانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری دهۆک ئەنجامی دەدەن لە باکووری ناحیەی سێمێل لە نزیک گوندی گەرماڤا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 422

Your Comment

You are replying to: .
captcha