چارەسەر کردنی پرسی کوردەکانی تورکیا، پەیوەندیی ئەنقەرە و کوردانی سووریا باشتر دەکات

بەشی جیهان- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بڕوای وایە ئەگەر تورکیا جارێکی تر گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ کوردانی ناوخۆی وڵاتەکەی دەست پێبکاتەوە، بەهۆی پێوەندیی پرسی کوردەکانی تورکیا و سووریا؛ کاریگەریی لەسەر دۆخی باکووری سووریاش دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەرڵۆم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات داوای لە حکوومەتی تورکیا کردووە سەرلەنوێ دانوستانی ئاشتی لەگەڵ کوردەکانی ناوخۆ بەتایبەت پەکەکە دەست پێبکاتەوە. ناوبراو لەم لێدوانەدا بۆ گۆڤاری نەشناڵ ئینترستی ئەمریکی جەختی کردۆتەوە کە چارەسەر کردنی پرسی کوردەکانی تورکیا و سووریا پێکەوە بەسراون.

لەمبارەوە کۆبانی زیاتر دەڵێت: ژمارەیەک لە شارە کوردنشینەکان لەنێوان تورکیا و سووریا دابەش کراون؛ بۆ نموونە هێڵی ئاسن لە ناوەندی شاری مەی تێدەپەڕێت کە بەشێکی لە تورکیایە و بەشێکی دیکەشی لە ناو خاکی سووریا. هەروەها پێوەندیی کۆمەڵایەتی و ئەتنیکی لەنێوان کوردەکانی سووریا و تورکیا زۆرە.

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات جەخت دەکاتەوە ئەگەر حکوومەتی تورکیا جارێکی تر دانوستانی ئاشتی لەگەڵ کوردەکانی ناوخۆی وڵاتەکەی دەست پێبکاتەوە و دانوستانەکان بگەنە ئەنجام کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر پرسی کوردانی سووریاش دەبێت.

ناوبراو جەختی کردەوە، هەر بەم شێوەیە کاتێک گرژیی نێوان حکوومەتی تورکیا و کوردانی ئەو وڵاتە زیاتر دەبێت ئەم پرسە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر کوردانی سووریاش دەبێت. بەشێوەیەک کە کاتێک تورکیا لەگەڵ کوردانی ناوخی وڵاتەکەی بەشەڕ دێت ئەم شەڕە پەلکێشی ناوچە کودەکانی سووریاش دەکرێت و تورکیا چەندین شاری کوردنشینی سووریای هاوکات لەگەڵ ئەم گرژییانەدا داگیر کردووە.

کۆبانی داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە گوشار بخەنە سەر تورکیا بۆ دەست پێکردنەوەی دانوستانی ئاشتی لەگەڵ کورد چوونکە تەنها لەم ڕێگایەوە پرسی کوری تورکیا چارەسەر دەکرێت.

News Code 4230

Your Comment

You are replying to: .
captcha