لە هێرشێکی داعش بۆ سەر هێزی پێشمەرگە پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە هێرشێکی داعش لە کوڵەجۆ بۆ سەر هێزی پێشمەرگە پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

کوردپرێس: تەلەڤزیۆنی کوردستان24 رایگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە کوڵەجۆ هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، دوای رووبەڕووبوونەوە، هێزی پێشمەرگە توانی هێرشەکەی داعش تێک بشکێنن، بەڵام بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک بە هەمەرێکی هێزی پێشمەرگە، 5 پێشمەرگە شەهیدبوون".

پەیامنێری کوردستان 24 روونیکردەوە: "لە سەرەتاوە کە چەکدارانی داعش هێرشیان کردووە، هێزی پێشمەرگە شکستی بە هێرشەکە هێناوە، چوار پێشمەرگە برینداربوون، دواتر هێزی پشتیوانی ویستویانە بریندارەکان بگوازنەوە، لەوکاتە بۆمب بە هەمەری هێزی پێشمەرگە دا تەقیوەتەوە و پێنج پێشمەرگە شەهید بوونە".

یەکێک لەو پێشمەرگانەی لەکاتی هێرشەکە لەو سنوورە بووە، دەڵێت: "سەرەتا چەکدارانی داعش بە چەکی قەناس تەقەیان کرد، ئێمەش بە هانای پێشمەرگەکان هاتین لەو خاڵە، بەڵام بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک دوو ئەفسەر بە پلەی رائید و سێ پێشمەرگە شەهید بوون".

News Code 4242

Your Comment

You are replying to: .
captcha