بەرهەم ساڵح بۆ رووبەروونەوەى داعش داوای هەماهەنگی پێشمەرگەو سوپای عێراق دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی هێرشەکەی داعش لە کوڵەجۆ پەیامی هاوخەمیی خۆی بڵاو کردەوە و داوای هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقیشی کرد.

کوردپرێس:

بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەى هێرشەکەى داعش بۆ سەر پێشمەرگە لە سنورى کوڵەجۆ رایگەیاند "پرسه‌ و هاوخه‌میم بۆ ‌که‌سوکاری شه‌هیده نەمرەکانی کوڵه‌جۆ که‌ بۆ به‌رگری له‌ نیشتمان و به‌ده‌نگه‌وه‌ چوونی هاوڕێکانیان گیانی خۆیان به‌خت کرد".

سەرۆک کۆمار دووپاتی کردەوە ‌هه‌ماهه‌نگیی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ کارێکی هه‌ره‌ له‌ پێشه‌ بۆ رێگری له‌ تیرۆرستان و پاراستنی هاووڵاتییان".

درەنگانێکى شەوى رابردوو چەکدارانى داعش هێرشیان کردە سەر هێزی پێشمەرگە لە سنورى گەرمیان و دواتریش بۆمبێکى چێنراوی داعش بە پێشمەرگە تەقیوەو بووە هۆی شەهیدبوونى پێنج پێشمەرگە.