سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دیداری کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی ڕێزگرتن لە ئەنجامی هەڵبژاردن و دەستکاری نەکردنی کرایەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەممە 28ی نۆڤێمبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مارک برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد .

لە کۆبوونەوەکەدا کە دەیڤد هانت، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی ڕێزگرتن لە ئەنجامی هەڵبژاردن و دەستکاری نەکردنی کرایەوە .

سەرۆکی حکوومەت، ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم دا بە ئامانجی پشت نەبەستن بە تاکە سەرچاوەیێکی داهات و کارکردن بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابووری بەهێز و بوونی هەرێمی کوردستان بە کۆمەڵگەیێکی بەرهەمهێنەر .

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی کێشەی کۆچبەران کرا و پێویستیی هەماهەنگیی و کاری هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و ڕێگریکردن لە تاوانی ڕێکخراو و کۆچی نایاسایی دووپات کرایەوە .