کوردی سووریا لە نێوان تەشوێی تورکیا و سندانی ڕووسیا

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی لۆوانتی بەریتانی دەنووسێت: ڕووسیا ئەو کاتەی گیانی کوردەکانی سووریا لە بەرامبەر هێرشی تورکیا کەوتۆتە مەترسییەوە هەوڵ دەدات لەگەڵ دیمەشق ئاشتیان بکاتەوە.

کوردپرێس:

بەرپرسانی سووریا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دیدار و گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ڕووسیا بووە کە گرینگترینیان دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێڕگیی لاورۆڤ بووە.

بە گوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بەرپرسانی ڕووسی لەو دیدارەدا جەختیان کردۆتە سەر ڕەچاوکردنی مافی کەمینەکانی سووریا و پاراستنی سەروەری و ناوچەی ژێردەسەڵاتی ڕووسیا ئەوەش وەک بنەمای دانوستانەکان.

ڕۆژنامەی لۆوانتی بەریتانی لە شرۆڤەیێکیدا باسی هۆکارەکانی بانگهێشتنامەکەی ڕووسیا بۆ کوردەکان کردووە کە داوای دانوستاندنی لێکردوون لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا. بە گوێرەی ئەو شرۆڤەیە، داواکارییەکەی ڕووسیا بۆ گفتوگۆ کردنی کورد لەگەڵ دیمەشق هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشەکانی تورکیا.

لۆوانت ئاماژەی بەوەش کردووە کە گفتوگۆی کوردەکانی سووریا لەگەڵ ڕووسیا لە ڕووی ناچارییە و زیاتر بۆ چارەسەرکردنی هەڕەشەکانی تورکیایە و ئێستا کوردەکان لە ژێر تەشوێی تورکیا و سندانی ڕووسیا گرفتار بوون.

نووسەری شرۆڤەکە لەو بڕوایەدایە کە ڕووسیا جەز ناکات داواکاریی کوردەکان جێبەجێ بکرێت بەڵکوو زیاتر کار بۆ ئەوە دەکات کە پێگەی ئەمریکا لە سووریا بێهێز بکرێت. ناوبراو بڕوای وایە کێشەکە لەوێدایە کە ئەمریکا ستراتیژی ڕوونی لەبارەی کوردەوە نیە و لە لایێکی دیکەشەوە دژی ڕێککەوتنی کورد و دیمەشقە. ئەو بابەتە کوردی بێهیوا کردووە.

ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە دانوستانی نێوخۆی کوردەکان ئەنجامی باشی نەبووە و یەک لە هۆکارەکانی ئەو بێ ئەنجامییەش پێوەندیی بە ناکۆکیی ڕیشەیی نێوان کوردەکان و نەبوونی یەکێتی لە نێوان دوو لایەنی دژی یەکە.

لۆوانت جەختیشی کردۆتەوە کە پێگەی کورد ئێجگار بێهێز بووە و ئەوەش دوو هۆکاری سەرەکیی هەیە یەکەمیان ئەوەیە ئەمریکا ستراتیژێکی شەفاف و ڕوونی لەبارەی کوردەوە نیە و دوهەمیشیان ئەوەیە کورد لە نێو خۆدا یەکڕیز نین. ئەو بابەتەش کە ئەمریکا ئامادە نیە کورد بخاتە ستراتیژی داهاتووی خۆیەوە کوردی خستۆتە بەر مەترسی و هەڕەشەی جیدییەوە.

News Code 4263

Your Comment

You are replying to: .
captcha