ڕەوتە شیعەکان بەتەواوى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە: ئەنجامەکان پێشوەختە دیاری کرابوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان رایگەیاند، بەتەواوى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە کە لەلایەن کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانەوە راگەیەنرا. 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەممە چوارچێوەى هەماهەنگى لە بەیاننامەیەکدا کۆمسیۆنىباڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان تۆمەتبار کردووە بەوەى پێشوەختە ئەنجامى هەڵبژاردنى دیاریی کردووە.

بەیاننامەکە دەشڵێت، کۆمسۆن و دەستەى دادوەرى بەپێی چوارچێوەى یاسایی کارپێکراو مامەڵەیان لەگەڵ تانەکان نەکردووە.    

چوارچێوەى هەماهەنگى جەختی کردووەتەوە لەسەر هەڵوێستەکانى لەبارەى یاری کردن بە ئەنجامى هەڵبژاردن و داواى هەڵوەشاندنەوەى هەڵبژاردن کە پێشکەشى دادگاى فیدراڵى کردووە.