نوێنەری ڤیلادیمیر پووتین سەردانی هەولێر دەکات
بەشی جیهان- نوێنەری تایبەتی ڤیلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا، ئەمڕۆ چوارشەممە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میخایێل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا کە نوێنەری تایبەتی ڤیلادیمیر پووتینە، دوێنێ سەردانی بەغدای کرد و بڕیارە ئەمڕۆ کاژێر 11:00 بگاتە هەولێر.

میخایێل بۆگدانۆڤ رۆژی دووشەممە بە میدیای رووسیای راگەیاندبوو، "سبەی لە بەغدا دەبم و پاشان دەچمە هەولێر".