گێرانەوەی کورسییەکانی یەکێتی سەلماندنی ھەوڵی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: گێرانەوەی کورسییەکانی یەکێتی سەلماندنی ھەوڵی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمین بابە شێخ وتەبێژی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: دوو کورسییەکەی پارێزگای نەینەوا بازنەی٢ و پارێزگای هەولێر بازنەی ٣ ئیستحقاقی ڕەوای یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانن، کە ھەر ئیستحقاقی کوردە لە چوارچێوەی کورسییەکانی کوردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە کە گێڕانەوەی کورسییەکانی یەکێتی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی کوردستان دوای ڕەچاو کردنی تانە یاساییەکان و سەلماندنی هەوڵی ساختەکاری کارێکی باشە و ئێمە پێشوازیی لێدەکەین.