سەرکردەیەکی یەکێتیی نیشتمانی: هیوادارم لاهوور شێخ جەنگی بەبێ ئاژاوە لە یەکێتی بچێتە دەرەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری بەرپرسی مەڵبەندی 3ی یەکێتی لە هەولێر ئاماژە بەوە دەدات کە هیوادارە لاهوور  شێخ جەنگب بچێتە دەرەوەی یەکێتی، بەویستی خۆی بچێتە ئەورووپا یان دابنشیێت وەک هەر کەسێکی تر رێزی لێبگیرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەشاد گەڵاڵی، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی 3ی یەکێتی لە هەولێر لەچاوپێکەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتى باس لەدۆخی ناوخۆی یەکێتی دەکات دوای رووداوەکانی 8ی تەموزی ئەمساڵ و ئەوە دووپاتدەکاتەوە کە لاهور جەنگی حزبێکی سیاسی دروست بکات باشترە لەوەی ئاژاوە و خوێن رشتن رووبدات، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم کە بە ئارامی لە یەکێتی بچێتە دەرەوە.

رەشاد گەڵاڵی دەشڵێت: "ئەوەی دەیبینم دەرئەنجامێک کە دوو شەریک ناتوانن پێکەوە بمێننەوە دەبێت یەکێکیان پاشەکشە بکات لەوی تر، چونکە ناتوانن وەک رابردوو بەردەوام بن، قۆناغی بەڕێوەبردنی یەکێتی کە لە رێگەی دوو کاراکتەری سەرەکی بووە کە کاک بافڵ و کاک لاهور بووە ئەو قۆناغە کۆتایی هاتووە، باشترین چارەسەرو وەفا و دڵسۆزی لەم قۆناغەی ئێستا لەشوێن ئەوەی کە بۆ خۆیان کاراکتەری هەستانەوەی یەکێتی بوون پێش کۆنگرەو دوای کۆنگرە، لەیەک بترازێن باشترە لەوەی خوێنی خەڵک لەو ململانێیە ببێتە قوربانی".

ناوبراو وتیشی: لاهور جەنگی حزبی سیاسی دروست دەکات ئارەزووی خۆیەتی لەدەرەوەی یەکێتی کاری رێکخراوەیی خۆی بکات، دەچێتەوە ئەورووپا ئەوە ویستی خۆیەتی، دادەنیشێت ئەوەش هەر ویستی خۆیەتی، کە خۆی باسی ئەوەی کردووە درێژەپێدەری خەباتی مام جەلال دەبێت، پێموایە بوونی دووبەرەکی بەشەهیدکردنی کوڕی خەڵک نە سوود بە کاک بافڵ دەگەیەنێت نە سوود بە کاک لاهور دەگەیەنێت، چونکە زۆر هەوڵدرا لەلایەن دۆستەکانمان لە ئێران و ئەمریکا و حزبەکانی ناوخۆی کوردستانیش ئەم کێشانە کۆتایی پێبێت، دیارە ئەو ئیرادەیە نەبووە و هەردوولا تەنازول بکەن و کێشەکان یەکلا بکەنەوە، باشترین چارەسەر ئەوەیە بە ئارامی لاهور شێخ جەنگی بێتە دەرەوە لە یەکێتی.

گەڵاڵی ڕاشیگەیاند: "نامانەوێت جارێکی تر یەکێتی وەک ساڵی 2009 کە کاک نەوشیروان بزووتنەوەی گۆڕانی دروست کرد کاریگەری لەسەر یەکێتی بەشێوەی نەرێنی دروست ببێت، چوونکە ئەوە لە قازانجی یەکێتیدا نییە، ئێستاش کاک لاهور حزب دروست بکات یەکێتی لەڕووی جەماوەرییەوە لەت دەبێت و بە قازانجی نەیارانی یەکێتی دەبێت".

News Code 4292

Your Comment

You are replying to: .
captcha