سەردەمی دەسەڵاتی ڕەهای ئەردۆغان کۆتایی هاتووە

بەشی سووریا- شرۆڤەکاری سیاسیی سووری دەڵێت ئەگەری ئەوەی تورکیا دوبارە هێرش بکاتەوە سەر سووریا لە ئارادایە بەڵام دۆخی خراپی ئابووری و سیاسی و نێودەوڵەتیی تورکیا و ئەردۆغان وای کردووە ئەنقەرە لەو بڕیارە پاشگەز ببێتەوە.

کوردپرێس:

لۆرنس شەعیر شرۆڤەکاری سیاسی و ڕۆژنامەنووسی عەرەبی سووریا لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە دامرکانی گڕی هەڕەشەی میدیاییی تورکیا بۆ هێرشی سەربازیی تازە دژی باکووری سووریا کرد و دەڵێت: هەڕەشەکان کەم بوونەتەوە چوونکە دەوڵەتی لە نێوخۆی تورکیا تووشی قەیرانی سیاسی و ئابووری هاتووە و هەروەها لە ژێر سزاکانی ئەمریکادایە.

ناوبراو دەشڵێت: بێگومان ناتوانین بەوەدا بڵێین کە تورکیا لە بڕیاری خۆی بۆ هێرش کردن پاشگەز بۆتەوە بەڵام ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە تورکیا گۆڕانکاریی لە سیاسەتی خۆیدا کردبێت و زیاتر بەرەو شەڕی میدیایی و نائەمن کردنی شارەکان بە سیخوڕی کردن و بۆمبنانەوە و پیلانگێڕی بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی کشابێت.

ناوبراو زیادیشی کرد: دەسەڵاتی تورکیا سارد بۆتەوە و ئابووری ئەو وڵاتە داڕووخاوە و بەهای لیری تورکیا بەرامبەر بە دولار بە شێوەیێکی بەرچاو دابەزینی تۆمار کردووە و لە لایێکی دیکەشەوە حیزبەکان و هاووڵاتییان بوونەتە دژبەری سەرەکی و جیدیی ئەردۆغان.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: وڵاتانی دیکەش ئەمڕۆکە دژی سیاسەتەکانی ئەردۆغانن. تورکیا لە ڕێگای لایەنە توندڕەوە ئیسلامییەکانی هەڕەشە لە ڕۆژئاوا و ئەوڕووپا دەکات بەڵام ئەمڕۆکە خۆی لە قەیرانێکی سەختدایە.

ئەو چاودێرە سیاسییەی دانیشتووی قامیشۆ دەشڵێت: تورکیا نیازیەتی بە پلەی یەکەمی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست خۆی ببینێتەوە بەڵام ئەو ڕەفتارەی دەیکات بۆتە هۆی شکستی سیاسەتەکانی لە ناوچەکە بۆیەش بەو وەزعەوە دەبێ بڵێین ئەردۆغان توانای ئەوەی نیە گێچەڵسەریی تازە دروست بکات.

News Code 4296

Your Comment

You are replying to: .
captcha