زۆر بوونی ھێرشەکانی داعش پێویستیی پڕكردنە‌وە‌ی بۆشایی ئە‌منییکان دەسەلمێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھێشتا مە‌ترسی‌ داعش زیندووە و پێویستە‌ كێوماڵی ئە‌و ناوچانە‌ و ھە‌ماھە‌نگی زیاتر لە‌گە‌ڵ ھێزە‌ عێراقییە‌كان بكرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵە‌بانی لەپەیامێکدا باسی لەوەش کردوە، "بە‌داخە‌وە‌، دیسانە‌وە‌ داعشە تاریكپە‌رستە‌كان ھە‌لێكیان بۆ رە‌خسا و دە‌ستیان گە‌یشتە‌ رۆڵە‌كانی گە‌لی كورد، لە‌ ئاكامدا 7 پێشمە‌رگەمان‌ و سێ ھاوڵاتی كورد شە‌ھید بوون، خوای گە‌ورە‌ لە‌ بە‌ھە‌شتی بە‌رین شوێنیان بكاتە‌وە‌ و سە‌بووری كە‌سوكاریان و ئێمە‌ش بدات".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "زۆر بوونی ھێرشەکانی داعشی تیرۆریست لە‌م ماوە‌یە‌دا سە‌لمێنە‌ری ئە‌وە‌ن كە‌ جگە‌ لە‌وە‌ی مە‌ترسیی ئەو گرووپە تێرۆریستییە ھە‌ر زیندووە‌، پێویستیشە كێوماڵ و چاودێری و پڕكردنە‌وە‌ی بۆشایی ئە‌منی ئە‌و ناوچانە‌ زیاتر بێت بە‌تایبە‌ت ئە‌و ناوچانە‌ی دە‌كە‌ونە‌ نێوان ھێڵی بە‌رگری ھێزی پێشمە‌رگە‌ و ھێزە‌ عێراقییە‌كان، بە‌ھاوكاری و ھە‌ماھە‌نگی ھێزە‌ ھاوپە‌یمانە‌كانمان."

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ھاوتە‌ریبیش لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌؛ كار بۆ نە‌ھێشتنی فیكری تیرۆریستی بكرێت چوونكە‌ تاوە‌كوو ئە‌و فیكرە‌ بمێنێت، تیرۆریش ھە‌ر دە‌مێنێت. ھە‌روە‌ھا پێویستە‌ شانە‌ نووستووە‌كانیشیان لە‌ڕە‌گەوە ریشە‌كێش بكرێن".

News Code 4308

Your Comment

You are replying to: .
captcha