بافڵ تاڵەبانی: هێرشەکانی داعش ئاماژەن بۆ خۆڕێکخستنەوەی ئەو گرووپە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند مەترسیەکانی داعش هێشتا ماون و هێرشە یەک لەدوای یەکەکانیشیان ئاماژەن بۆ هەوڵەکانی خۆڕێکخستنەوەیان.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی ئەمڕۆ هەینی، لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی داعش لە سنووری قەرەچوخ، لە پەیامێکدا وتی: "گرووپی تیرۆریستیی داعش و مە‌ترسییە‌کانی ھێشتا ماوە‌ و ھێرشە‌ یە‌ک لە‌دوای یە‌کە‌کانیان ئاماژە‌ن بۆ ھە‌وڵە‌کانی خۆڕێکخستنە‌وە‌یان".

ئەوەشی خستۆتەڕوو "ئە‌رکی سە‌رشانی ھە‌موولایە‌کمانە‌، بە‌ھێزی پێشمە‌رگە ‌و ھێزە‌ عێراقییە‌کان و ھاوکارانمان لە‌ ھێزە‌ ھاوپە‌یمانە‌کان لە‌و مە‌ترسییە‌ وردتر بە‌ئاگا بین، ئە‌م جارە‌ تە‌نھا لە‌ رووی سە‌ربازییە‌وە‌ رووبە‌ڕوویان نە‌بینە‌‌وە‌، بە‌ڵکوو بیرو شانە‌ نووستووە‌کانیشیان لە‌بن بێنین".

News Code 4309

Your Comment

You are replying to: .
captcha