ئەمریکا پابەندیی خۆی بۆ پشتگیری لە هێزی پێشمەرگە دووپات دەکاتەوە

بەشی جیهان- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، پابه‌ندبوونی خۆیان به‌ پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ سنووری مه‌خموور رایگه‌یاند: "ئەمریکا زۆر نیگەرانە لە بەردەوامی هێرشەکانی داعش لە سەرانسەری عێراق، لەوانە ئەو هێرشەی له‌ قەزای مەخموور کە 10 پێشمەرگە و سێ هاوڵاتی مەدەنی شه‌هید بوون".

وەزارەتی دەروەی ئەمریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، سەرەخۆشی لە کەسوکاری کوژراوان و بریندارانی ئەو هێرشانە دەکەن، "ئەمریکا پابەندی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ پشتگیری کردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە پێشمەرگەشەوە، چوونکە ئەوان بەردەوامن لە شەڕی دژی داعش بۆ كۆتایی هێنان به‌ رێكخراوه‌كه‌".

News Code 4315

Your Comment

You are replying to: .
captcha