هەڵمەتە دیپلۆماتیکەکانی مەسەدە ڕێگری کرد لە هێرشی دووبارەی تورکیا

بەشی سووریا- ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک دەڵێت: کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک و ئیدراەی خۆسەر لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسیا و ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی بووە هۆکارێک کە ئەردۆغان نەتوانێت گڵۆپی سەوزی ئەو وڵاتانە بەدەست بێنێت.

ئەحمەد شێخۆ ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD) لە وەڵامی پرسیارێکی کوردپرێسدا کە هۆکاری دامرکاندنی هەڕەشە میدیاییەکانی تورکیا و ئەردۆغان لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چییە؟ ڕایگەیاند: ئەمە هەڵەیە کە وا بیر بکەینەوە کە هەۆەشەکانی ئەردۆغان بۆسەر باکووری سووریا کۆتایی هاتووە، ئەردۆغان بەم هەڕەشانەوە ژیان بەسەر دەبات و هەردەم بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێت تا هەڕەشەیێکی نوێ لەدژی کوردستانی سووریا دەست پێبکات.

ناوبراو درێژەی دا: ڕەنگە بتوانین بڵێین کە ئاستی هەڕەشەکان دابەزیون بەڵام ئەمە بۆ چەند هۆکار لەوان کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی تورکیا دەگەڕێتەوە.

ئەحمەد شێخۆ زیادی کرد: ناڕەزایی کۆمەڵایەتی و گوشاری ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆی تورکیا، قەیرانی ئابووری، کەم بوونەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڕووسیا و ناکۆکی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا پاڵنەرن بۆ ئەوەی کە ئەردۆغان بەم دۆخەی ئێستا بگات.

ئەندامەکەی دەستەی سەرکردایەتیی پەیەدە جەختی کردەوە: تورکیا بە یارمەتیی ڕووسیا توانی لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای سووریا گرووپە جیهادییەکان ڕێکبخات و بیانخاتە ژێر فەرمانی خۆی و هەموو ڕەوتە چەکدارەکانی سووریا بۆ ئەو ناوچەیە ڕابکێشێت و بەم شێوەیە چەندین ناوچە ڕادەستی ئەرتەشی سووریا بکات. بەڵام لە ئێستادا دۆخەکە گۆڕاوە و چیدی تورکیا سوودی بۆ ڕووسیا نییە.

ئەحمەد شێخۆ وەبیری هێنایەوە: هەم هێزەکانی هاوپەیمانان و هەم ڕووسیا گەیشتوونەتە ئەم ئەنجامەی کە چیدی تورکیا نابێت ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سووریا بەڕێوەببات و هەموو جیهان بە چاوی خۆی بینی کە تورکیا دژی مافی مرۆڤ و مافی گەلی سووریایە.

ئەم سیاسەتوانە کوردە وتیشی: کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک و ئیدراەی خۆسەر لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسیا و ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی بووە هۆکارێک کە ئەردۆغان نەتوانێت گڵۆپی سەوزی ئەو وڵاتانە بەدەست بێنێت.

ئەحمەد شێخۆ وتیشی: هەڵەیە کە وا بیر بکەینەوە کە هەۆەشەکانی ئەردۆغان بۆسەر باکووری سووریا کۆتایی هاتووە، چوونکە تورکیا لە ڕێگای گرووپە چەکدارییەکانی ژێر فەرمانی خۆی لە سووریا ناوەناوە هێرش دەکات و خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج.

News Code 4317

Your Comment

You are replying to: .
captcha