کازمی و باڵیۆزی ئه‌مریکا باسی کشانەوەی هێزەکانی هاوەیمانان له‌ عێراق دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڵاویکرده‌وه‌، بەپێی گرتنەبەری دیالۆگی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات مسته‌فا کازمی و باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌ عێراق باسیان لە کۆتاییهێنان بەڕۆڵی جەنگی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه‌، ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ مسته‌فا کازمی پێشوازیی له‌ ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا کرد.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر رێگاکانی پتەو کردنی بواری هاوکاری و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و تاوتوێ کردنی دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی هەرێمی کرا، هه‌روه‌ها جه‌خت کرایه‌وه‌ له‌ رۆڵی گەشەسەندووی عێراق لەگەشەپێدانی ئارامی و سەقامگیری ناوچه‌که‌.