مەسعوود بارزانی و سیاسەتوانێکی سەربەخۆی عێراقی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنیان تاوتوێ کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سیاسەتوانێکی سەربەخۆی عێراقی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقیان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یەکشەممە 5ی کانوونی یەکەمی 2021 لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە عزەت شابەندەر سیاسەتمەداری سەربەخۆی عێراقی کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆکتۆبەری ڕابردوو تاوتوێ کران.

هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر ڕێگەچارەکان بۆ تێپەڕاندنی قەیران و تەحەددیاتی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق.

News Code 4330

Your Comment

You are replying to: .
captcha