خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان توانای ئەوەی هەیە بزووتنەوەیێکی سیاسیی بەهێزی لێوە هەڵقوڵێت

بەشی جیهان- وینتروب ڕاحێرۆ دەڵێت یەکنەخستنی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان لە هەرێمی کوردستان یەکێکە لە خاڵە لاوازەکانی ئەو خۆپیشاندانە کە ڕێگر بووە لەوە داواکاریی هاووڵاتییانی مەدەنی دەستەبەبر ببێت بەڵام جەختیش دەکاتەوە کە ئەو ناڕەزایییانە توانای ئەوەیان تێدایە کە بزووتنەوەیێکی سیاسیی بەهێز دژی دوو پارتی باڵادەستی هەرێمی کوردستان دروست بکات.

کوردپرێس:

ناڕەزایییە مەدەنییەکانی هاوڵاتییانی کوردی هەرێمی کوردستان بە خۆپیشاندانی خوێندکارە ناڕازییەکان دەستی پێکردەوە و ونتروب ڕاجێرز چاودێری سیاسیی کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و کوردەکان لە پەیمانگای میدڵ ئیست ئای لە وتارێکدا باسی لێکەوتەکانی خۆپیشاندانە مەدەنییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە.

ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە ناڕەزایییەکان لە هەرێمی کوردستان لە سەرەتای 2006ەوە دەستی پێکرد و ناوبەناو لە ئاستی شار و گوندەکانی هەرێمدا دەبینرێت و ئەوەش کاریگەریی لاوەکیی لە سەر گۆڕینی بەئاستەمی وەزعی هەرێم بووە.

ئەو چاودێرە سیاسییە دەڵێت تایبەتمەندیی ناڕەزاییەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەیە خۆجێیییە و ئەوەش ئەرکی حکوومەت بۆ سەرکوتکردن یان کۆنتڕۆڵ کردنی خۆپیشاندانەکان ئاسان دەکات.

ئەو چاودێرەی کاروباری کوردەکان دەشڵێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆربەی کات بە شێوەی کاتی و بە وەعد و وەعید خۆپیشاندانەکان کۆنتڕۆڵ دەکات و ڕێگری دەکات لەوەی ببێتە خۆپیشاندانی سەرتاسەری. ئەڵبەت ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە یەک لە هۆکارەکانی سەرهەڵدانی خۆپیشاندان ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان بۆتە دوو ئیدارەیی و بە دوو پارتی یەکێتی و پارتی ئیدارە دەکرێت.

ڕاجێرز ئاماژە بۆ هۆکاری سەرەکیی ناڕەزایییەکان لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت هۆکاری سەرەکیی ناڕەزاییەکان ئەوەیە کە خەڵک بێهیوا بووە لە چاکسازی و ئەوەش توانای ئەوەی هەیە کە هێزی دژبەر دژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دروست بکات.

بەدەل بەروراری یەکێکە لە هەڵسووڕاوانی مەدەنی کە لەم دوایییەدا لە زیندان ئازاد کراوە و یەک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ناڕەزاییەکان دەگێڕێتەوە بۆ خەمساردیی حکوومەت بەرامبەر ژێرخانەکانی خزمەتگوزاری بەتایبەت لە بواری جادەوبان و دابین کردنی ئاو.

ڕێبین فاتێح ڕۆژنامەنووسی دانیشتووی هەرێمی کوردستان دەڵێت بە ئاشکرا دیارە کە ڕیزی بەشداربووانی ناڕەزایی گۆڕانی بەسەردا هاتووە. بە بڕوای ناوبراو ئێستاکە هەموو چین و توێژێک لە جووتیار و کابانی ماڵ و مامۆستاوە بگرە تا خوێندکار و ژنان بەشداریی ناڕەزاییەکان دەکەن و ئیدعاش دەکات کە تەنانەت لە نێو خۆپیشاندەراندا لایەنگری هەردوو پارتی دەسەڵاتدار واتا یەکێتی و بارتییش دەبینرێت.

ڕاجێرز ئاماژە بۆ ئامارێک دەکات کە دەیسەلمێنێت لە جوولای 2019وە زیاتر لە 355 خۆپیشاندان و ڕاپەڕین لە سێ پارێزگای سلێمانی و دهۆک و هەولێر سەریان هەڵداوە. ناوبراو جەختیش دەکاتەوە کە ژمارەیێک لەو ناڕەزایییانە پێوەندییان بە دەستوەردانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان و مەسەلەی پەکەکەوە بووە.

ناوبراو لەو بڕوایەدایە کە ناڕەزاییەکانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا ئەنجامی ئیجابیی لە بورای گۆڕانکاری دروست کردن نەبووە. ناوبراو لە زاری خۆپیشاندەرانەوە دەڵێت سێ هۆکاری سەرەکیی سەرنەکەوتنی ناڕەزاییەکان لە هەرێمی کوردستان ئەمانەن: خەمساردیی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر کەمایسییەکان و داواکاریەکان. نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان خۆپیشاندەرانی هەرێمی کوردستان و هەروەها نەبوونی ئوپوزسیۆنی ڕاستەقینە لە هەرێمی کوردستان.

مەرا جاس بەکر توێژەری پەیمانگای کنرادیش دەڵێت ناڕەزاییەکان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامی ئەوتۆی نەبووە ئەڵبەت بەشێکی زۆری ئەو بێ ئەنجامییە دەگەڕێتەوە بۆ ئاوڕنەدانەوەی حکوومەت بۆ دروست کردنی گۆڕانکاری لە بژێوی ژیانی هاووڵاتییان و نەبوونی سەرمایەدانانی پێویست بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی خزمەتگوزاری. ڕێگاچارەی ئەو کێشانەش ئەوەیە خۆپیشاندانەکان فراوانتر بکرێن و لە ئاستی گەورەتردا بەڕێوە بچێت.

بەدەل بەرواری یەک لە هۆکارەکانی سەرنەکەوتنی خۆپیشاندەران دەگێڕێتەوە بۆ نەبوونی فەرهەنگی شێوەی خۆپیشاندان و دەڵێت ئەو بابەتە بۆتە ڕێگر لەوەی خۆپیشاندانەکان ببنە خۆپیشاندانی سەرتاسەری و ناچارکردنی بەرپرسان بۆ وەڵامدانەوەی داواکاریی خۆپیشاندەران.

داستان جاسم لە پەیمانگای ئەڵمانیی توێژینەوەی جیهانی یەک لە هۆکارەکانی سەرکەوتوونەبوونی خۆپیشاندەرانی هەرێمی کوردستان بەوە دەزانێت کە چوارچێوەیێکیان بۆ داواکارییەکانیان نەبووە و ئوپۆزسیۆنی پەرلەمانیی کاراش نەبووە کە پاڵپشتی خۆپیشاندان بێت.

ڕاجێرز ئەگەرچی دەڵێت خۆپیشاندانەکان سەرکەوتوو نەبوون بەڵام بڕوای وایە کە بەردەوام بوونی خۆپیشاندان توانای ئەوەی تێدایە کە کەسانی زیاتر بێنە خۆپیشاندانەکانەوە و لە ئەنجامدا خۆپیشاندانەکان ببێتە هۆی سەرهەڵدانی هێزێکی سیاسیی بەهێز.

ناوبراو جەختی کردۆتەوە کە دەستوەردانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و یارمەتیدانی بۆ ئیدارەکردنی یارمەتییە دارایییەکان دەتوانێت تا ڕادەیێک کاریگەریی ئیجابیی لە سەر باشتر کردنی ژیانی هاووڵاتییان بێت.

News Code 4332

Your Comment

You are replying to: .
captcha