داعش لە پارێزگای کەرکووک هێرشی کردەوە و دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سنووری شێخ بزێنی لە کەرکووک تیرۆرستانی داعش پەلاماری هێزەکانی پێشمەرگە دەدەن و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەجات حاجی تەوفیق راگەیاندنی مەڵبەندی کەرکووک بۆ PUKmedia وتی:  "ئەمشەو تیرۆرستانی داعش لە ناوچەی کەلی قەرە سالم لە سنووری شێخ بزێنی سەربە کەرکووک پەلاماری رەبیەیەکی  فەوجی ٣ی لیوای ١٢٦ی پێشمەرگەیان داوە.

ناوبراو وتیشی: بەداخەوە لەئەنجامی رووبەڕووبوونەوەدا ئەفسەرێک بەپلەی نەقیب و  و پێشمەرگەیەک شەهیدبوون و دوو پێشمەرگەی تریش برینداربوون.

نەجات حاجی تەوفیق روونیشکردەوە: بەداخەوە هەمان سیناریۆی پەلامارەکەی مەخمورو کوڵە جۆبووە.