داعش لە پارێزگای کەرکووک هێرشی کردەوە و دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سنووری شێخ بزێنی لە کەرکووک تیرۆرستانی داعش پەلاماری هێزەکانی پێشمەرگە دەدەن و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەجات حاجی تەوفیق راگەیاندنی مەڵبەندی کەرکووک بۆ PUKmedia وتی: "ئەمشەو تیرۆرستانی داعش لە ناوچەی کەلی قەرە سالم لە سنووری شێخ بزێنی سەربە کەرکووک پەلاماری رەبیەیەکی فەوجی ٣ی لیوای ١٢٦ی پێشمەرگەیان داوە.

ناوبراو وتیشی: بەداخەوە لەئەنجامی رووبەڕووبوونەوەدا ئەفسەرێک بەپلەی نەقیب و و پێشمەرگەیەک شەهیدبوون و دوو پێشمەرگەی تریش برینداربوون.

نەجات حاجی تەوفیق روونیشکردەوە: بەداخەوە هەمان سیناریۆی پەلامارەکەی مەخمورو کوڵە جۆبووە.

News Code 4333

Your Comment

You are replying to: .
captcha