ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی شەوی رابردووی داعش بۆ 4 پێشمەرگە بەرزبوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی شەوی رابردووی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە بۆ 4 کەس بەرزبووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زێوەر مام ئەحمەد بەرپرسی راگەیاندنی فەوجی 3ی لیوای 126ی کۆیە بڵاوی کردووەتەوە، لە هێرشەکەی شەوی رابردووی چەکدارانی داعش ئەفسەرێک و سێ‌ پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا و پێشمەرگەیەکیش بریندار بووە.

زێوەر مام ئەحمەد وتووشیەتی، ئەفسەرەکە پلەی نەقیبی هەیە، هەروەها پێشمەرگە بە توندی بەرپەرچی هێرشەکەی دایەوە و چەکدارانی داعش هەڵاتن.

لە ماوەی رابردودا بە سوودوەرگرتن لە گۆڕانی کەشوهەوا، چەکدارانی داعش هێرشەکانیان بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و ناوچە کوردییەکان چڕتر کردووەتەوە و لەماوەی هەفتەیەکدا 4 جار هێرشیان ئەنجام داوە و بەهۆیەوە 22 پێشمەرگە و 3 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەست دا کە یەکیان منداڵێکی 10 ساڵان بوو.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

News Code 4335

Your Comment

You are replying to: .
captcha