کورتە فیلمی ئارگۆن بە دەرهێنانی شۆڕش وەکێڵی ئامادەی نمایش کرا

بەشی کوردستان- کورتە فیلمی ئارگۆن یەکەم فیلمی زۆمبی ئێرانییە کە لەسەر داهێنانی شۆڕش وەکێڵی پاش تێپەڕینی قۆناخە هونەرییەکان ئامادەی نمایش کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەم فیلمە لەسەر دوو تەوەری تۆقانن و سۆبژانری زۆمبیە و داستانی چەند کەسێکە کە لە شارێکی زۆمبی لێدراو لە گاراژێکی چۆڵدا خۆیان شاردۆتەوە و تووشی گرفت بوونە کە هەوڵ بۆ چارە کردنی دەدەن.

لەمبارەوە شۆڕش وەکێڵی دەڵێت ئەم فیلمە یەکەم فیلمی ئێرانییە کە زۆمبی تێدا نمایش دەکرێت و دیاردەی ژۆمبی زیاتر لە فیلمەکانی هۆلیود کاری لەسەر کراوە و ئێستا لە ئێران بۆ یەکەمجار دەستی بۆ دەبرێت.

ئەم فیلمە بە پشتگیریی سندووقی هۆنەرمەندان بەرهەم هێراوە و لە شاری سنە فیلمەکانی هەڵگیراون و بە زمانی کوردیی ئەردەڵانی دەدوێن.

بهروز علیمحمدی

News Code 4336

Your Comment

You are replying to: .
captcha