ئیدارەی خۆسەری کوردی لە سووریا، بەبێ پشتگیریی عەرەبەکان لەناو دەچێت

بەشی جیهان- نیکۆلاس هراس هۆشداری دەدات ئەگەر کوردانی سووریا نەتوانن پشتگیریی کۆمەڵگای عەرەبی لە ناوخۆ و دەرەوەی سووریا بەدەست بێنن تا 10 ساڵی داهاتوو ئیدارەی خۆسەر دیاری نامێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نیکۆلاس هراس لێکۆڵەری ئەنستیتۆی نیولاینز هۆشداری دەداتە کوردەکانی سووریا کە ئەگەر تەگبیرێک بۆ تۆکمە کردنی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ کۆمەڵگای عەرەبی نەکەن هەبوونی ئیدارەی خۆسەر بەشێوەیەکی جیدی دەکەوێتە مەترسییەوە.

نیکۆلاس هراس لێکۆڵەری کە لە نزیکەوە گۆڕانکارییەکانی سووریا بەتایبەت ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا چاودێری دەکات کوردەکان ڕادەسپێرێت کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆمەڵگای عەرەبی قووڵ بکەنەوە.

ناوبراو دەڵێت یەکێک لە کێشەوبەرە سەرەکییەکانی ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەمەیە کە تەعامولی دروست و نزیکیان لەگەڵ کۆمەڵگای عەرەب نییە. نیکۆلاس هراس دەشڵێت یەکێک لە هەنگاوە دروستەکانی ئیدارەی خۆسەر لە ساڵی 2021دا ئەوە بوو کە هەوڵیان دا پەیوەندیی لەگەڵ کۆمەڵگای عەرەب دروست بکەن.

لێکۆڵەری ئەنستیتۆی نیولاینز لە کۆتاییدا هۆشداری دەدات ئەگەر کوردانی سووریا نەتوانن پشتگیریی کۆمەڵگای عەرەبی لە ناوخۆ و دەرەوەی سووریا بەدەست بێنن تا 10 ساڵی داهاتوو ئیدارەی خۆسەر دیاری نامێنێت.

News Code 4337

Your Comment

You are replying to: .
captcha