هەر گەشتیارێک بیەوێت سەردانی ئێران بکات، پێویستە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە مەرزی باشماخەوە هەر گەشتیارێک بیەوێت سەردانی ئێران بکات، پێویستە کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی ڤیرۆسی کۆرۆنای پێبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، راگەیاندنی مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری داوە کە هەر گەشتیارێکی عێراق و هەرێمی کوردستان لەکاتی سەردانی کردنیدا بۆ وڵاتی ئێران، پێویستە کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا و هەروەها پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێبێت کە پشکنینەکەی ماوەی ٤٨ کاتژمێر زیاتر نەبێت.

لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، بڕیارەکە لە رۆژی پێنجشەممە رۆژی ٩ی ئەم مانگەوە (18ی سەرماوەز) دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە رۆژی جێبەجێ کردنی بڕیارەکەوە، رێگە بەتێپەڕبوونی هیچ گەشتیارێک بۆ وڵاتی ئێران نادەن، ئەگەر کارتی ڤاکسین و پشکنینی کۆرۆنایان پێ نەبێت.